لەلایەن كەسانێكی نەناسراو تەقە لە قوتابییەكی زانكۆ دەكرێت و دەكوژرێت، تا ئێستە هۆكاری كوژرانەكەی نەزانراوە.
ئەو قوتابییە /23 ساڵ/ لەلایەن كەسانی نەناسراو تەقەی لێ كراوە، حەوت فیشەك بەر جەستەی كەوتووە و لە شوێنی رووداوەكە گیانی لە دەست داوە.
باس لەوەش كراوە، تیرۆركردنی قوتابییەكە بەیانیی ئەمڕۆ لە نزیك زانكۆی سۆمەر ڕووی داوە بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی بزانرێت، ئێستە تەرمەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.
ئەو رووداوە لە كاتێكدایە ئێستە دۆخی شارەكانی عێراق ناسەقامگیرە، ڕۆژانە چەندان رووداوی نەخوازراو روو دەدەن.