له ئه‌ڵقه‌ی شه‌شه‌می به‌رنامه‌ی " رامز_نیفر_إند" كه له مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن رامز جه‌لال له كه‌ناڵی "MBC مصر"، پێشكه‌ش ده‌كرێ رامز جه‌لال له كاتی ترساندنی مێوانه‌كانی به مارێك، ماره‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌دات و به سه‌ختی برینداری ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی بۆ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بیه"، رامز خۆی له‌ناو به‌رنامه‌كه له كاتی په‌خشدا گوتی كه ماره‌كه پێوه‌ی داوه، خوێنێكی زۆر له په‌نجه‌ی ده‌ستی ده‌هاته خواره‌وه، له هه‌مان كاتدا پرسیاری له ڕێكخه‌رانی به‌رنامه‌كه ده‌كرد كه ماره‌كه ژه‌هراوی بووه یان نا.
رامز ویستی مێوانەکانی بە مار بترسینێت بەڵام مارەکە خۆی بریندار دەکات
مێوانه‌كانی ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌كه، محه‌مه‌د فیراج و ژنه‌كه‌ی به‌سنه‌ت شه‌وقی بوون، له‌ناو چێشتخانه فڕیوه‌كه بوون كاتێك رامز یارییه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد، له كۆتادا كه ویستی مێوانه‌كانی پێ بترسێنێت، مارێك بوو و كاتێك هه‌وڵی دا ماره‌كه ده‌ربهێنێت، ده‌ستی بۆ ده‌بات و ماره‌كه پێوه‌ی دا و ده‌ستی بریندار ده‌بێت، ئه‌میش بووه هۆی نیگه‌رانیی هه‌مووان.
محه‌مه‌د فیراج پرسیاری له ڕامز كرد كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له به‌رنامه‌كه یان پێشتر ڕووی داوه؟، رامز به‌په‌له برینه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت تا خوێنه‌كه‌ی ڕابگرێت، دواتر چێشتخانه فڕیوه‌كه ده‌هێننه خواره‌وه و به خێرایی رامز ده‌به‌نه ناو ئه‌مبوڵانس و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، كاتێكیش رامز دووباره ده‌پرسێته‌وه ماره‌كه ژه‌هراوییه یان نا، دڵنیای ده‌كه‌نه‌وه كه ماره‌كه ژه‌هراوی نییه.
رامز جه‌لال ساڵانه له مانگی ره‌مه‌زاندا زنجیره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی پڕ شۆك و سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه هونه‌رییه ناوداره‌كانی عه‌ره‌ب، به‌رنامه‌یه‌ك له ناو به‌رنامه‌یه‌كی تردا، ئه‌و زنجیره به‌رنامه‌یه‌یه كه ساڵانه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا په‌خش ده‌كرێت له كه‌ناڵی mbc پێشكه‌ش ده‌كرێت.
شێوازی به‌رنامه‌كه‌ی ڕامز جه‌لال بریتییه له بانگهێشتكردنی میوانه‌كه بۆ به‌رنامه‌یه‌ك، به سیناریۆیه‌ك كه میوانه‌كه نازانێت پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه ڕامزه، به‌مشێوه‌یه دوای گه‌یشتنی میوانه‌كه به ئامانجه‌كه، ڕامز ده‌ست ده‌كات به ترساندنی میوانه‌كه و خستنه بارودۆخێكی ترسناك و ناخۆشی میوانه‌كه. زۆرجار له كۆتایی به‌رنامه‌كه وا له میوانه‌كه ده‌كات كه ستایشی ڕامز بكات. جیهان به‌رنامه‌كه ئاماده ده‌كات كه یه‌كێكه له پڕبینه‌رترین و پڕ خه‌رجیترین به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه جیهانییه‌كان.
ڤیدیۆی پێوەدانی مارەکە