كاریگه‌رى جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنى "ڤه‌یپ" له‌سه‌ر سییه‌كانی مرۆڤ هیچی كه‌متر نییه له جگه‌ره‌ی ئاسایی كه ده‌بێته هۆى خراپبوونى سییه‌كان و دواى وازهێنانیشى ئه‌و كاریگه‌رییه به‌ڕێژه‌یه‌ك ده‌مێنێت.
د.ڤیچسلاڤ سڤێتلاكۆڤ پسپۆری سینگ ده‌ڵێت، دوای كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی نزیكه‌ی ساڵێك یان زیاتری ده‌وێت تا سییه‌كانى مرۆڤ ئاسایی ببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی "
ڕووسیا توده‌ی" توێژه‌ران ئه‌و ئه‌نجامه‌یان به‌ده‌ست هێنا، له‌سه‌ر كاریگه‌ری یه‌كجار به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر جه‌سته. ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامه نه‌رێنییه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م جگه‌ره‌یه له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ی ئاسایی هاوتا بێت، كه به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ریی نه‌رێنیان هه‌یه له‌سه‌ر سییه‌كان و ته‌ندروستی مرۆڤ به گشتی.
ساڵێک زیاتر دەخایەنێت تا سییەکان لە جگەرە پاک ببنەوە
ڤیچسلاڤ ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه، دوای وازهێنان له جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ماوه‌یه‌كى زۆرى ده‌وێت تا سییه‌كان چاك ده‌بنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی دوای وازهێنان له جگه‌ره‌ی ئاسایی له چه‌ند مانگێكه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ساڵێك زیاتر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌مه ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا به‌م ماوه كورته سییه‌كان پاك ده‌بنه‌وه، كه هه‌ڵمژینی هه‌ڵمی "گلیسیرین" و "پڕۆپیلین گلایكۆڵ" هیچ زیانێكی ته‌ندروستی نه‌بێت.
به‌هۆی بوونی نیكۆتین له پێكهاته‌ی چه‌ند جۆرێكی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییدا به‌هه‌مانشێوه تووشی ئاڵووده‌بوونت ده‌كات و هه‌ڵم و دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به سییه‌كان و ئه‌گه‌ری تووشبوون به هه‌وكردن و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان زیاد ده‌كات.