له گوندی "سیتكان" له شاره‌دێی دیانا، شوێنه‌وارێكی مێژووی دۆزرایه‌وه كه له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندن بۆ رێڕه‌وێكی بۆری ئاوی ماڵان بووه.
سۆران عه‌بدولوه‌هاب به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران، به "وشه‌ی " ڕاگه‌یاند، ئاگه‌داركراینه‌وه به دۆزوینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێكی مێژووی له گوندی "سیتكان"ی دیانا كه له به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه شوێنه‌واره‌كه گۆڕی پیاوێكی /50 ساڵ/ی تێدایه له‌گه‌ڵ گۆزه‌یه‌ك كه بۆ هه‌ڵگرتنی دانه‌وێڵه به‌كار هاتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه مێژووی شوێنه‌واره‌كه بۆ 1200 ساڵ پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ڕی شوێنه‌واری سۆران ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان به‌رده‌وام ده‌بن له لێكۆڵینه‌وه له‌و شوێنه‌واره بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی پارچه‌ی شوێنه‌واری تر بیانگوازنه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران تا بپارێزرێن.
جێی ئاماژه‌یه، به گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی شوێنه‌واری سۆران تا ئێسته 1100 شوێنه‌واری مێژوویی دۆزراونه‌ته‌وه.
سۆران / سدقی كوێستانی