26 رۆژ مۆڵەت بە حكوومەتی محەمەد شیاع سوودانی دەدرێ

:: PM:02:01:31/03/2023 ‌
نوێنەرانی پارێزگا ئازادكراوەكان 26ی نیسانی 2023 وەك دوا كات بۆ حكوومەتی سوودانی دادەنێن، بۆ ئەوەی كارنامەی حكوومەتەی لەناوچەكانیان جێبەجێ بكات و ئاوارەكان بگەڕێنتەوە زێدی خۆیان.

ئەمڕۆ هەینی 31ی ئادار، بەپێی نووسراوێك لە پارێزگاكانی ئازادكراوەكان بۆ "وشە" نێردراوە،بەشێك لە نوێنەرانی ناوچەكە رووی داواكارییەكان لە خەمیس خەنجەرە داوای لێدەكەن هەڵوێستی هەبێت بەرانبەر ئەوە بەرنامەی كاری حكوومەت كە دەبوو پابەند بێت بە بەڵێنەكان.

بەسەتان هەزار كەسیش ئامادە نین بگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاسایش و ئارامیی

یەكێك لەكارەكانی حكوومەت گەڕانەوەی ئاوارەكان لەماوەی شەش مانگ بۆ ناوچەكانی خۆیان، بەڵام تا ئێستە دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ هیچ هەنگاوێكی كردەی نەنراوە.

نوێنەرانی پارێزگا ئازادكراوەكان دوا كات بۆ حكوومەتی سوودانی و خەمیس خەنجەر دادەنین و مە 26ی نیسانە2023  بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەتەكەی سوودانی تایبەت بە ئاوارەكان.

لە 2014داعش زۆرینەی پارێزگا سوننەكانی گرت، داوی ئەوە بەملیۆنان كەس لەعێراق ئاوارە بوون و لەهەرێمی كوردستان گیرسانەوە، لەدوای ئازادكردنی ناوچەكانیش بەشێكیانەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان، بەڵام بەسەتان هەزار كەسیش ئامادە نین بگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاسایش و ئارامیی.




وشە - زریان تەها