''فه‌رهه‌نگی ئینسایكلۆپیدێكی ره‌نگی کوردی پازار'' له دووتوێی نۆ به‌رگ له‌لایه‌ن سه‌حه‌ر موعێزی، له چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین چاپ كرا و ئێسته له كتێبخانه‌كاندا به‌رده‌سته.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی فه‌رهه‌نگه‌كه‌وه نووسه‌ر به "وشه"ی گوت، ''ئه‌م فه‌رهه‌نگه 73 هه‌زار ڕه‌نگ ده‌ناسێنێت و باس له ره‌نگه‌كان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، وه‌ك مێژوو و ڕه‌گوڕیشه‌ی هه‌موو ره‌نگه‌كان، له كولتووری كورده‌واریدا، وه‌ك ره‌نگی سروشتی و كیمیایی، ئاژه‌ڵ، گژوگیا، جه‌سته، چاو، قژ، پێست و جلوبه‌رگ".
روونی كرده‌وه، بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ك، پاش به‌شی فۆنه‌تیك، نیشانه‌ی ڕه‌نگه‌كان به‌پێی پێوه‌ری جیهانیی شه‌به‌نگی ڕه‌نگ دانراوه، له به‌رانبه‌ری هه‌ر ڕه‌نگێكدا كۆدی تایبه‌ت به‌و ڕه‌نگه نووسراوه كه له به‌شی ده‌ستپێكی فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا، وێنه‌ی ڕه‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ نیشانه (كۆد)كانیان هاتوون و خوێنه‌ر بۆی هه‌یه ڕواڵه‌تی ڕه‌نگه‌كه‌ش ببینێت، هه‌روه‌ها هاوواتای ڕه‌نگه‌كان به زمانی ئینگلیزی، فڕه‌نسی و فارسی له ته‌نیشتیدا دانراون.
سه‌حه‌ر موعێزی ده‌ڵێت، ''په‌سندكردنی ئه‌و ڕاستییه‌ی كورد 73 هه‌زار وشه‌ی بۆ ڕه‌نگ هه‌یه ئه‌سته‌م نییه، چونكه زمانی كوردی زمانێكی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیایه و له‌مه زیاتری لێ ده‌رده‌هێنرێت، بۆیه 13 ساڵی ته‌مه‌نی من بۆ ئه‌م كاره ته‌رخان كرا، هاوكات سوپاسی ئه‌كادیمیای كوردی ده‌كه‌م كه به‌ره‌وپیلی داواكارییه‌كه‌مانه‌وه هاتن و بڕیاریان دا له چاپی بده‌ن''.
ئه‌م به‌رهه‌مه گه‌لێك سوودبه‌خش و به‌كه‌ڵكه بۆ توێژه‌رانی بوارگه‌لی زمان
به‌گوته‌ی نووسه‌ر، ئه‌م به‌رهه‌مه گه‌لێك سوودبه‌خش و به‌كه‌ڵكه بۆ توێژه‌رانی بوارگه‌لی زمان، زمان‌ناسی، فۆلكلۆر، ئه‌ده‌بی زاره‌كی، مرۆڤناسی و كۆمه‌ڵناسی، بۆیه فه‌رهه‌نگه‌كه ئێسته به‌رده‌سته و ده‌توانن له كتێبخانه‌كاندا وه‌چنگی بخه‌ن.
سه‌حه‌ر موعێزی نووسه‌ر و لاوێكی دانیشتووی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ئه‌ده‌ب هه‌یه، چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌ی تری له بواری زمان و ئه‌ده‌ب بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د