سەیرترین حاڵەتی بەڕۆژووبوون لە كوردستان

:: AM:10:46:01/04/2023 ‌
پزیشكێكی پسپۆڕ بڵاوی كردووەتەوە، سەیرترین حاڵەتی بەڕۆژووبوون ئەوەبوو كە كەسێك نەخۆش بوو و توانای جووڵە و خواردن و خواردنەوەی نەبوو، لەڕێی كونی گەدە خۆراكی پێ دراوە.

ئەمڕۆ شەموو یەكی نیسان، شێروان رەحمانە شەل پزیشكی پسپۆڕ لە شاری هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، نەخۆشێكم هەیە زۆر پاك و ئیماندارە و چەند ساڵێكە لە دەست و پێ كەوتووە و لەسەر جێیە، بەهۆی ئیفلیجبوونی ماسولكەكانی، توانای جووڵە و قسەكردن و خواردن و خواردنەوەی تا ئاستێكی زۆر نەماوە و بە تیوب لە ڕێی كونی گەدەی خواردن و خواردنەوەی وەردەگرێ.

ئەگەر بیەوێت بڵێ «بەڵێ» یان ڕازی بێت، ئەوە پەنجەی بۆ سەرەوە وەك ئاماژە دەبات.
باسی لەوەش كردووە، ئەو نەخۆشە تەنیا ڕێی پێوەندی لەگەڵ خێزانی، بە هۆی دەنگی گریان و جووڵەی چاو و یەك پەنجەیە، ئەگەر بیەوێت بڵێ «بەڵێ» یان ڕازی بێت، ئەوە پەنجەی  بۆ سەرەوە وەك  ئاماژە دەبات.

روونی كردووەتەوە، ئەو نەخۆشە لەو مانگی رەمەزانە، شەو داوای خواردنی زیاتر لە جاران كردبوو، لە پاشێووەوە ڕێی نەدابوو خواردن بە سرنج لە ناو گەدەی بكەن، كاتی بەربانگیش بە ئاماژە داوای خواردن « فتاری» كردبوو، ئەوكات ئەندامانی خێزانەكەی لێی تێگەیشتبوون كە ئەو بە ڕۆژوو بووە.

ئەو پزیشكە دەڵێت، ئەو نەخۆشە خۆی بە شەرع و لە ڕووی پزیشكییەوە بە هیچ شێوەیەك ڕۆژووی لەسەر نییە، بەڵام وا دیارە ئەو نەخۆشە بۆ نزا و پاڕانەوە و بۆ شیفا بە ڕۆژوو بووە.



وشە - رامیار جەواد