خورما به یه‌كێك له‌و خۆراكانه داده‌نرێت كه تایبه‌تمه‌نده، به‌وه‌ی چه‌ندان ماده‌ی خۆراكیی گرنگی تێدایه كه سوودبه‌خشن بۆ ته‌ندروستی له‌ش، له‌وانه ڤیتامین و كانزاكان، بۆیه خواردنی خورما چه‌ندان سوودی ته‌ندروستی به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.
ماڵپه‌ڕی " Health" باسی له سووده‌كانی خواردنی خورما بۆ ئافره‌تان كردووه و "
كۆنسڵتۆ" پێداچوونه‌وه‌ی به بابه‌ته‌كه كردووه، به‌م شێوه‌یه ڕوونی كردووه‌ته‌وه.
سوودەکانی تەندروستییەکانی خواردنی خورما بۆ ئافرەتان ئەمانەن:
یه‌كه‌م/ خورما بۆ ته‌ندروستی ئافره‌تی دووگیان باشه
خورما ترشه ئه‌مینییه‌كان و كاربۆهیدراتی تێدایه كه ئافره‌تی دووگیان به درێژایی ماوه‌ی دووگیانی پێویستی پێیه‌تی، ئه‌مه جگه له بوونی كالیسیۆمیش كه یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئێسك ده‌دات، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین B16 "فۆلیك ئه‌سید" كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شێواوی كۆرپه‌ڵه ده‌دات.
دووه‌م/ ته‌ندروستیی پێست باش ده‌كات
ڤیتامین C و D تێدایه كه به‌سوودن بۆ پێست، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی باشتركردنی توندبوونی پێست و یارمه‌تیت ده‌دات له خۆپاراستن له‌و كێشانه‌ی كه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست هه‌بێت. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چرچ و لۆچی و نیشانه‌كانی پیربوون كه له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌ون.
سێیه‌م/ هه‌ڵوه‌رینی قژ ناهێڵێت
خورما ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی ئاسن كه سوڕی خوێن له پێستی سه‌ر زیاد ده‌كات و گه‌شه‌كردنی قژ زیاد ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، هه‌روه‌ها ئاسن گرنگه له به‌رهه‌مهێنانی خوێن كه پێویسته بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش به پێستی سه‌ریشه‌وه.
چواره‌م/ ڕزگارت ده‌بێت له چه‌وریی ورگ
خورما ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ڕیشاڵه‌كانی تێدایه كه سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس، هه‌روه‌ها خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ، یارمه‌تیت ده‌دات بۆ دابه‌زاندنی كێش و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریی ورگ، هه‌روه‌ها ترشی چه‌ورییه‌كانی تێدایه كه یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات له ئافره‌تان.
به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر به‌دوای ڕێجیمێكی ته‌ندروست ده‌گه‌ڕێیت كه یارمه‌تیت بدات له ڕزگاربوون له چه‌وریی ورگ، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه پێویسته خورما بخۆیت، به‌ڵام به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی پزیشكی پسپۆڕ بۆ دیاریكردنی بڕی گونجاو.
پێنجه‌م/ له كاتی منداڵبووندا باشه
خورما چه‌ندان سوودی ته‌ندروستی به ژنانی دووگیان ده‌به‌خشێت، له سه‌رووی ئه‌وه‌یشه‌وه ده‌رفه‌تی له‌دایكبوونی سروشتی منداڵ زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێگری ده‌كات له دره‌نگ له‌دایكبوون.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه میوه‌ی خورما له چه‌ند هه‌فته‌ی كۆتایی دووگیانی‌دا، ڕه‌نگه ملی منداڵدان فراوان بكات و به كاتێكی كه‌متر منداڵه‌كه له دایك ببێت، به‌ڵام خواردنی پێویستی به گوته‌ی پزیشكی پسپۆڕه.