عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك كه‌سایه‌تی دیاری سنووری سلێمانی، بابه‌تێكی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نوێی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت بڵاو كرده‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاته نوێیانه‌یشی روویان له كوردستان كردووه ده‌ڵێ، ئه‌مجاره‌یش به‌ته‌نیا مه‌سروور بارزانی سوارچاك و ڕه‌مزی خۆڕاگری بوو.
ئه‌و نووسیویه‌تی، ڕه‌نگه ڕاگرتنی نه‌وتی ھه‌رێم به‌كاتی ھه‌وڵێكی خه‌و زڕاندنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیمان بووبێت، به‌ڵام ھیچ له‌وه كه‌م ناكات كه ھه‌مانه و ھه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بین له خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی.
زۆر باش ده‌ركه‌وت كێ به‌رگریكاره له مانه‌وه‌ی كیانی كوردی و كێش نه‌یاره و خه‌ونی له‌ناوبردن و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ھه‌رێم ده‌بینێت
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، بۆ له‌مه‌ودوا ده‌رده‌كه‌وێت كه داھاتی نه‌وت ئه‌و به ھه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵبیه زۆره‌ی تێدا نه‌بووه كه چه‌ندان كه‌س و لایه‌ن خه‌ڵكیان پێ فریوو دابوو بۆ به‌رژه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و بێ متمانه‌یی و فه‌وزایه‌كی زۆریان دروستكردبوو دژ به حكوومه‌تی هه‌رێم.
"ئه‌و پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه داهاتی خاڵه سنووریه‌كان و داهاتی نا نه‌وتی وه‌ك پێویست بۆ خزمه‌تی دانیشتوانی به‌كار ناھێنێت، پێشبینی ناكرێت هیچ له گوزه‌رانیان بگۆڕێت، چونكه ئه‌و داهاتانه‌ی ناوخۆ كه ناهێندرێته‌وه خزمه‌تی بودجه‌ی گشتی، سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرێت و له بودجه ده‌بڕدرێت، به‌وه‌ش ده‌ستی پاك و پیسی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره خوجێییه‌كان ئاشكرا ده‌بێت بۆ خه‌ڵك" عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك وای نووسیوه.
له نووسینه‌كه‌یدا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوا هه‌رێم و به‌غدا، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ده‌ڵێ، زۆر باش ده‌ركه‌وت كێ به‌رگریكاره له مانه‌وه‌ی كیانی كوردی و كێش نه‌یاره و خه‌ونی له‌ناوبردن و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ھه‌رێم ده‌بینێت، ئه‌مجاره به‌ته‌نیا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان سوارچاك و ڕه‌مزی خۆڕاگری بوو كه سووربوو له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن و به ھاوبه‌شی ئیداره‌دانی نه‌وتی ھه‌رێم و حكوومه‌تی عێراقی ناچاركرد ڕێككه‌وتن و ھاوبه‌شی قبوڵ بكات و واز له خه‌ونی لێسه‌ندن و ڕاده‌ستكردن بێنێت.