زۆركه‌س كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كاتێك گه‌رمی یان ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان داده‌گیرسێنن، بۆنێكی ناخۆش له رێڕه‌ویی ساردكه‌ره‌وه‌كه دێته ناو ئۆتۆمبێل، ئه‌مه له چییه‌وه دروست ده‌بێت و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
كاروان ره‌زای شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' گوتی، ئایا فلته‌ری ساردكه‌ره‌وه ''شووته‌ی ساردكه‌ره‌وه‌كه'' پاك ده‌كرێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر پاك نه‌كرێته‌وه كاریگه‌ری له ساردی و هه‌واكه ده‌كات یان نا؟ ئه‌ی بۆنی ناخۆش دروست ده‌كات یان نا؟ ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێكن رۆژانه لێمان ده‌كرێت له‌باره‌ی شووته‌ی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌گشتی ده‌توانین بڵێین ''به‌ڵێ'' پیسبوونی شووته‌ی ساردكه‌ره‌وه هه‌موو ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی ده‌بێت كه به پرسیار لێمان كراون.
''یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین رێیه‌كان بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه شووته‌ی ساردكه‌ره‌وه كۆنه یان به‌كه‌ڵك نه‌ماوه، ئه‌وه‌یه كه بۆنێكی ناخۆش دروست ده‌كات، ''ئه‌گه‌ر شووته‌ش نه‌بێت هه‌مان حاڵه‌ت دروست ده‌كات''، بۆیه گرنگه شووته هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی فلته‌ری ئه‌و هه‌وایه بكات كه له‌ڕێی ساردكه‌ره‌وه‌كه دێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت''. كاروان وای گوت.
چاره‌سه‌ر چییه؟
باشترین رێی چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌موو گۆڕینی رۆنێك یان شووته‌كه بگۆڕیت یانیش پاكی بكه‌یته‌وه، هه‌ندێك جار ده‌توانی شووته‌كه ده‌ربكه‌یت و هه‌ندێك بۆنی خۆشی پێدا بكه‌یت، تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ساردكه‌ره‌وه‌كه‌دا بۆنی خۆش بێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه.