دوو رۆژ دوای راگه‌یاندنی كوژرانی راوێژكارێكی سه‌ربازیی سوپای پاسداران له سووریا، كوژرانی راوێژكارێكی تری سوپا راگه‌یه‌نرا.
میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ناوی میقداد مێهقاتیه و پله‌كه‌شی راوێژكاری سه‌ربازیی بووه. ناوی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كه‌ی پێشووش كه پێرێ كوژرانی راگه‌یه‌نرا، میلاد حه‌یده‌ری بوو.
جێی باسه به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانیی كرده سه‌ر سووریا و بنكه‌یه‌كی سوپای پاسدارانی كرده ئامانج.
دوای هێرشه‌كه، سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرد و گوتی تۆڵه ده‌ستێنێته‌وه، هاوكات هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی به پێشێلكردنی سه‌ره‌وه‌ریی سووریا هه‌ژمار كرد.
رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریاش ئاماژه‌ی دابوو كه له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، كۆمه‌ڵێك كۆگه‌ی چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی كراونه‌ته ئامانج.
ئێران له‌و پێناوه‌دا سه‌تان سه‌رباز و فه‌رمانده و راوێژكاری كوژراوه و به ده‌یان ملیار دۆلاریشی خه‌رج كردووه
له‌وه‌ته‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، ژماره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌و وڵاته زیاتر بووه.
ئێران له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ناوخۆیی سووریاوه خۆی خزاندووه‌ته ئه‌و وڵاته و به‌رگری له به‌شار ئه‌سه‌د كردووه. ئێران له‌و پێناوه‌دا سه‌تان سه‌رباز و فه‌رمانده و راوێژكاری كوژراوه و به ده‌یان ملیار دۆلاریشی خه‌رج كردووه، به‌ڵام هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه.
ئیسرائیل، ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه له رێی سووریاوه ده‌یه‌وێ زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت، خه‌ریكی رێكخستنی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه له دژی ئیسرائیل.