پۆلیسێك خۆی دەكوژێت

:: AM:09:32:02/04/2023 ‌
پۆلیسێك /38 ساڵ/ لە سۆران دوو فیشەك لە خۆی دەدات و خۆی دەكوژێت، پۆلیسی سۆرانیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم دووی نیسان، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كە پەیامنێرمان لە سۆرانەوە بۆی ناردووین، سەعات 3:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ "محەمەد ئەنوەر" /38 ساڵ/ پۆلیسی پاسەوانی سنوورە بووە، لە كاتی دەوامی فەرمیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا ئێستە ئەوە لەلایەن پزیشكەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری "وشە" كە لە شوێنی رووداوەكەبووە گوتوویەتی، پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە و بەدواداچوون بۆ رووداوەكە دەكات، پۆلیس تەنیا ئەوەی راگەیاندووە كە رووداوەكە خۆكوژی بووە.

بەگوێرەی شایەتحاڵەكان كە قسەیان بۆ "وشە" كردووە، ئەو كەسە چەند رۆژێكە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە و باوكی دوو منداڵ كە كچن، بەڵام تا ئێستە ئەوە لەلایەن پزیشكەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.


وشە - زریان تەها