دایكێك دەكوژرێت و منداڵەكەشی بە مردوویی لە دەمی تیمساحێك دەردەهێنرێت

:: AM:10:51:02/04/2023 ‌
پۆلیسی فلۆریدای ئەمەریكا، پاشماوەی جەستەی منداڵێكی لە دەمی تیمساحێك دەركرد، دوای ئەوەی دایكی منداڵەكە بە كوژراوی لەناو ماڵەكەی دۆزرایەوە. تۆمەتبار هاوسەری ژنەكەیە و لیكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ یەكشەم دووی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، پۆلیسی شاری سانت بیتەرسبرگی سەربە ویلایەتی فلۆریدا بڵاوی كردووەتەوە، ژنێكیان لەناو ماڵەكەی خۆی بە كوژراوی دۆزیوەتەوە، منداڵەكەیشی كە تەمەنی دوو ساڵە، لەناو ماڵەكە نەماوە و لە گەڕانی پۆلیس بۆ منداڵەكە، پاشماوەی جەستەی منداڵەكەیان لەناو دەمی تیمساحێكدا دۆزیوەتەوە. كاتێك تەقەیان لە تیمساحەكە كردووە، ئەوكات پاشماوەی منداڵەكەی فڕێ داوە.

وەك پۆلیسی شارە باسی كردووە، رووداوەكە زۆر مەترسیدار بووە، دایكی منداڵەكە /20 ساڵ/ دوو رۆژ پێشتر لەناو ماڵەكەی بە كوژراوی دۆزراوەتەوە، بەڵام منداڵەكە "تایلین موسلی" كە كچ بووە لەو شوێنە نەمابوو، دواتر ئاشكرا بوو كە تیمساحێك پەلاماری داوە و بەشێكی جەستەی هێشتا لەناو دەمیدا بووە، بۆیە پۆلیس تەقەیان لە تیمساحەكە كردووە و دواتر پاشماوەی منداڵەكەی فڕێ داوە.

پۆلیس لەبارەی رووداوەكە و كوشتنی ژنەكە گوتوویەتی، هاوسەری ژنەكە /21 ساڵ/ كە ناوی "تۆماس موسلی"یە، تۆمەتبارە بە كوشتنی هاوسەرەكەی، بۆیە ئێستە گیراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.

تا ئێستە نازانرێت كە ئایا منداڵەكە كوژراوە و دواتر تیمساح ویستوویەتی جەستەی بخوات، یان بەهۆی تیمساحەكە گیانی لە دەست داوە، بەڵام دایكەكەی ئاشكرا بووە كە كوژراوە و شوێنەواری لێدان بەجەستەیەوە دیار بووە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د