كتێبی "ھه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال" له نووسینی هیوا ناسیح له چاپخانه‌ی بینایی، به قه‌بار‌ه‌ی ناوه‌ند له‌سه‌ر ئه‌ركی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
هیوا ناسیح نووسه‌ری كتێبه‌كه، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه بریتییه له چه‌ند به‌شێك، به‌شی سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك وتار و بابه‌ته كه له‌سه‌ر هه‌ندێك چالاكی و كاری گرنگن له ئه‌وروپا و كوردستان، بۆ به جینۆسایدناساندنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و تاوانه‌كانی دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجامی داون.
ئه‌و گوتی، به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه، كۆمه‌ڵێك راپۆرت و وتاری وه‌رگێڕاوه له میدیای رۆژئاواوه، به هه‌مانشێوه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و دادوه‌ری له دنیادا، ئه‌م بابه‌تانه له سێ زمانی ئه‌ڵمانی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاون.
به‌شی سێیه‌م، كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانییه، یه‌كێكیان به زمانی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر ئه‌نجام دراو
به‌شی سێیه‌م، كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانییه، یه‌كێكیان به زمانی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر ئه‌نجام دراوه، ئه‌وانی تر هی رۆژنامه و گۆڤار و سایته كوردییه‌كانن، سه‌رجه‌میان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و كاركردن بۆ ئه‌و دۆسیانه و مافی مرۆڤن.
ئه‌م كتێبه له چاپخانه‌ی بینایی به قه‌بار‌ه‌ی ناوه‌ند چاپ كراوه، دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئه‌ركی چاپكردنی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و ئێسته له بازاڕ و كتێبفرۆشییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هیوا ناسیحی نووسه‌ر له هه‌نده‌ران نیشته‌جێیه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تری چاپكراوی هه‌یه.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د