رۆمانی "ئاهه‌نگی تۆبه‌كردن" له نووسینی به‌یان سه‌لمان، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ره‌هه‌ند له سلێمانی چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه‌وه به‌یان سه‌لمان، به "وشه"ی گوت، ئه‌م ڕۆمانه باس له ململانێی مرۆڤ ده‌كات، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ڕه‌وتی ژیانی پێشووی خۆیان و ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی به ده‌وریانه‌وه‌ن ده‌كات.
زیاتر گوتی، رۆمانه‌كه باس له بڕیاردانی مرۆڤ بۆ ژیانی داهاتووی ده‌كات، به‌تایبه‌تی له نێوانیاندا سێ ژن هه‌ن، هه‌ركامیان ئه‌زموونی ژیانی هه‌ڵگری چیرۆكێكی جیاوازه له‌ویتریان، به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌كرێ له ڕه‌وتی ئێسته‌یان و هه‌ڵبژاردنیان تێبگه‌ین.
له كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا پرسیارێك خۆی ده‌سه‌پێنێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێته سه‌ر ئه‌و ڕێ ناڕوون و ته‌مومژاوییه له ژیانی خۆیدا، هیچ هه‌ڵبژاردنێكی له به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی رێی داهاتووی هه‌ڵبژێرێت و بتوانێ بڕیارێكی دروست بۆ ژیانی بدات؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له ناو رۆمانه‌كه‌یه.
"ئاهه‌نگی تۆبه‌كردن" له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ره‌هه‌ند له سلێمانی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه
ڕۆمانی "ئاهه‌نگی تۆبه‌كردن" له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ره‌هه‌ند له سلێمانی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته به‌رده‌سته له كتێبخانه‌كاندا.
به‌یان سه‌لمان ڕۆماننووس و شاعیر و وه‌رگێڕه، به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و فڕه‌نسی كتێبی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته نۆ ڕۆمان و دوو دیوانی شیعر و چه‌ند كتێبێكی له فڕه‌نسییه‌وه بۆ كوردی وه‌رگێڕاوه و له عه‌ره‌بییه‌وه ڕۆمانێكی "سه‌لیم به‌ركاتی" كردووه به فڕه‌نسی.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د