راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی-ئیستانبوڵ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی بلیته‌كان هه‌بووه كه له 450 تا هه‌زار دۆلار رۆیشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانین له "فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه" دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه و رێی گه‌شته‌كردنیان پێ نادرێت.
ئارا ئه‌نوه‌ر كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیارییه له سلێمانی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی له خه‌ڵكی سلێمانین ئه‌گه‌ر بچنه توركیا، له‌وێ به "چاوێكی نزم" سه‌یر ده‌كرێن. زیاتر ده‌ڵێت، "دوێنێ شه‌و براده‌رێك له به‌ریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ توركیا، له‌وێ رێ‌یان نه‌داوه نه بۆ هه‌ولێر و نه سلێمانی بێت و ناردوویانه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا."
به‌گوته‌ی سیروان سیامه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری، بۆ "وشه" دووپاتی له قسه‌كانی ئارا ئه‌نوه‌ر كرده‌وه و گوتی، "رۆژانه له فڕۆكه‌خانه‌ی "سه‌بیحه" له توركیا، 40 بۆ 50 كه‌س دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه و رێ‌یان پێ نادرێت گه‌شت بكه‌ن."
له‌ناو سلێمانی 180 نووسینگه، كۆمپانیا و بریكاری گه‌شتیاری، كاری تیكت و مامه‌ڵه‌ی گه‌شته‌كان ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سیروان سیامه‌ند، پشتڕاستی گرانبوونی نرخی بلیته‌كان كرد و به‌گوته‌ی ئه‌و، نرخ تا هه‌زار دۆلاریش رۆیشتووه.
به‌ر له وه‌ستانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئیستانبوڵ بۆ سلێمانی، رۆژانه گه‌شتی راسته‌وخۆ له نێوان سلێمانی-ئیستانبوڵ له‌ڕێی هێڵی فڕۆكه‌وانی توركیش ئێرلاین هه‌بوو.
به‌رله بڕیاره‌كه‌ی توركیا، نرخی بلیتی فڕۆكه چوون و هاتنه‌وه له سلێمانی-ئیستانبوڵ له 450 دۆلار بوو، ئێسته له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌شته‌كان ته‌نیا له هه‌ولێره‌وه ده‌كرێ، نرخه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ڤاڵ ناسیح خاوه‌نی نووسینگه‌ی گه‌شتیاری له هه‌ولێر، بۆ "وشه" دووپاتی له گرانبوونی بلیته‌كان كرده‌وه و گوتی، " نرخ ئێسته له 250 تا 600 دۆلار ده‌ڕاوت، چوون-هاتنه‌وه به‌پێی جۆری هێڵه‌كه و كاتی گه‌شته‌كه ده‌گۆڕێت."
هاوكات ئه‌مه دووه‌م جاره توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی سلێمانی داده‌خات، جاری یه‌كه‌میش له‌ساڵی 2017 تا 2019 به‌رده‌وام بوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سیروان سیامه‌ند، پشتڕاستی گرانبوونی نرخی بلیته‌كان كرد و به‌گوته‌ی ئه‌و، نرخ تا هه‌زار دۆلاریش رۆیشتووه.
رۆژانه گه‌شت له نێوان هه‌ولێر-ئیستانبوڵ هه‌یه، له‌ڕێی هێڵی فڕۆكه‌وانی توركیش ئیرلاین، هێڵی بیكاسۆس، هێڵی عێراقییه، فلای به‌غداد، فلای ئه‌ربیل، هه‌رچه‌نده ئامارێكی دروست نییه، به‌ڵام كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان ئاوا گه‌شته‌كانیان خسته‌ڕوو:
1-هێڵی عێراقییه هه‌فتانه دوو گه‌شتی هه‌یه هه‌ولێر-ئیستانبوڵ.
2-فلای ئه‌ربیل هه‌فتانه دوو گه‌شتی هه‌یه هه‌ولێر-ئیستانبوڵ.
3-فلای به‌غداد له یه‌كی حوزه‌یران رۆژانه گه‌شتی هه‌ولێر-ئیستانبوڵ هه‌یه.
4-توركش ئیرلاین رۆژانه یه‌ك بۆ دوو گه‌شتی هه‌یه.
5-بیكاسۆس رۆژانه گه‌شتی هه‌یه.
رۆژی سێ نیسان، توركیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی به‌ڕووی سلێمانی داخست، دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا رای گه‌یاند، "راگرتنی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به‌هۆی زیادبوونی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له سلێمانییه‌وه‌یه و تا سێی ته‌مووزی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت."
هاوكات ئه‌مه دووه‌م جاره توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی سلێمانی داده‌خات، جاری یه‌كه‌میش له‌ساڵی 2017 تا 2019 به‌رده‌وام بوو.