رۆمانێكی بڵاونەكراوەی "ماركیز" لە 2024دا دەكەوێتە بازاڕەكانی دنیا

:: PM:12:19:29/04/2023 ‌
خانەیەكی چاپكردن رای گەیاندووە، رۆمانێكی بڵاونەكراوەی نووسەری ناوداری دنیا "گابرێل گارسیا ماركیز" لە ساڵی داهاتوو 2024دا، چاپ دەكەن و دەیخەنە بازاڕەكانی دنیا.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ شەموو 29ی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئەوەی خانەی چاپكردنی "راندۆم هاوس" رای گەیاندووە، بڕیارە لە ساڵی داهاتوو 2024 رۆمانێكی بڵاونەكراوەی"گابرێل گارسیا ماركیز" بەبۆنەی 10 ساڵوەگەڕی مردنی ئەو ئەدیبە ناودارە، چاپ بكەن و بە فراوانی بیخەنە بازاڕەكانی دنیا.

گابرێل گارسیا ماركیز هەڵگری نۆبڵی ئادابی 1982یە و زیاتر بە رۆمانەكانی "100 ساڵ لە گۆشەگیری" و "خۆشەویستی لە سەردەمی كۆلێرا" ناسراوە و ئەدیبێكی كۆڵۆمبییە، لە ساڵی 1927 لە شاری ئەراكاتاكا لە كۆڵۆمبیا لە دایك بووە و لە ساڵی 2014دا كۆچی دوایی كردووە، خاوەنی ژمارەیەكی زۆر لە رۆمان و چیرۆكە و یەك لە رۆماننووسە زۆر ناودارەكانی دنیایە، زۆربەی نووسینەكانی بۆ دەیان زمانی دنیا هاتوونەتە وەرگێڕان.

ئەم رۆمانەی كە بڕیارە خانەی چاپكردنی "راندۆم هاوس" چاپی بكات و بە فراوانی بڵاوی بكاتەوە، بە ناونیشانی " لە ئۆگۆتسدا یەكتر دەبینین"ـە، وەك كوڕەكانی رۆدریگۆ و گۆنزالۆ و گارسیا بارشا رایان گەیاندووە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د