به‌ڵگه فیلمی كوردیی "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزه‌كان" له ده‌رهێنانی فه‌رید ئیلهامی كه له‌باره‌ی مێژووی ئامێری ته‌نبووره و به یه‌كێك له ئامێره موزیكییه ڕه‌سه‌نه كوردییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ، له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كولتووریی "نیپاڵ" نمایش كرا.
مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه فیلمه كوردییه له ئه‌ستۆی گرووپی په‌خشی ''فێرست سكرین" ـه و ئه‌مڕۆ دواین رێوڕه‌سمی فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه چوو.
مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كولتووریی ''نیپاڵ"، هاندانی به‌هره‌مه‌نده سینه‌ماییه‌كانه له سازكردنی فیلم و په‌ره‌پێدانی فیلمه‌كان له بواری منداڵان، ژنان، كولتوور و مێرمنداڵان، به مه‌رجێك به‌رهه‌مه‌كانیان پڕ ناوه‌ڕۆك بن.
فێستیڤاڵه‌كه به به‌شداری 72 فیلم له 34 وڵاتی دنیا له شاری كاتماندۆی پایته‌ختی وڵاتی نیپاڵ به‌ڕێوه چوو.
به گوته‌ی مه‌نسوور جیهانی رۆژنامه‌نووسی بواری هونه‌ری كه هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ ''وشه'' ناردووه، فێستیڤاڵه‌كه به به‌شداری 72 فیلم له 34 وڵاتی دنیا له شاری كاتماندۆی پایته‌ختی وڵاتی نیپاڵ به‌ڕێوه چوو.
فیلمه‌كه له‌باره‌ی مێژووی ئامێری ته‌نبووره كه به ئامێرێكی موزیكی ڕه‌سه‌نی كوردیی یارسان و كاكه‌ییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.