نیشانەكانی تووشبوون بە تیرە نوێیەكەی كۆرۆنا چییە؟

:: PM:08:34:30/04/2023 ‌

ئێستە تیرەی ئاركتۆرۆس  Arcturus، وەك نوێترین تیرەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند ناوچەیەكی دنیا هەیە و تەشەنەكردنێكی خێرای هەیە، ئەوەش وای كردووە شارەزایان زەنگی وریاكردنەوە لێ بدەن و باسی دووبارە پەنابردن بۆ بەستنی ماسك بكەن، لەوانەش لە هیندستان، ئەو تیرەی لە بازدانی لە تیرەی ئۆمیكرۆن سەری هەڵداوە، بەڵام نیشانەكانی ئەوەیان چییە؟

ئەو تیرە نوێیەی كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لە هیندستان سەری هەڵدا، دوای ئەوە لە 34 دەوڵەتی تر دەركەوتووە، رێكخراوی تەندروستی دنیا ئاماژەی كرد كە بەوردی چاودێری ئەو تیرە نوێیە دەكات، ماڵپەڕی " euronews "، باسی ئەوەی كرد كە پێ ناچێت ئەو تیرە بەوانەی پێش خۆی شەڕانگێزتر بێت.

د. فیبین فاشیشا، پزیشكی منداڵان و سەرۆكی پێشووی ئەكادیمیای هیندستان بۆ پزیشكی منداڵان، لەبارەی نیشانەكانی ئەو تیرە نوێیە دەڵێت، نیشانەكانی تووشبوون بریتین لە تایەكی بەرزتر لەوەی تیرەكانی پێشوو دروستیان دەكرد، كۆكە و ئاوسان و هەوكردنی قورگ و هاتنی ئاو لە لووت و ئازاری لەش و شەكەتی و سەرئێشە و هەوكردنی رووی ناوەوەی پیڵووی چاو.

شایەنی باسە لە نێوان 27ی شوبات و 26ی ئادار، 3.6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە، جیا لە 25 هەزار حاڵەتی مردن، كە رێژەی تووشبوون بەو تیرە نوێیە 45.1%یە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل