ئه‌و كتێبه كه به‌رهه‌می نوێی نووسه‌ر زانا خه‌لیله، به‌ناوی "نهێنییه‌كانی پیاوان، پێویسته هه‌موو ژنێك بیزانێت.. نهێنییه‌كانی ژنان، پێویسته هه‌موو پیاوێك بیزانێت) كه خانه‌ی كولتوور چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و كتێبه بریتییه له حیكمه‌ت و ئه‌فۆریزمی فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ند و نووسه‌ران له‌باره‌ی ژن و پیاوانه‌وه، به چه‌ند ڕسته‌یه‌كی كورت بۆچوونی ته‌واوی خۆیان له‌باره‌یانه‌وه ده‌ربڕیوه.
كتێبه‌كه دوو به‌شه، به‌شێك حیكمه‌تی فه‌یله‌سووفانه له‌باره‌ی پیاوانه‌وه و به‌شه‌كه‌ی تریشی له‌باره‌ی ژنانه‌وه‌یه. به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردییه، سه‌ره‌تا تێكسته عه‌ره‌بییه‌كه دانراوه و له ژێر ئه‌ویشدا وه‌رگێڕاوه كوردییه‌كه‌ی . زانا خه‌لیل تێكسته عه‌ره‌بییه‌كانی هه‌ڵبژاردووه و كردوویه‌تیه كوردی.