چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌ڕێی نمایشكردنه‌وه، كێشه‌كانی نه‌مانی ئاو پێشان ده‌ده‌ن و هاووڵاتییان هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی چیتر ئاو به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن و گرنگی بده‌ن به ریساكلینی ئاو.
یه‌كێك له هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار له نمایشه‌كه، بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌م نمایشه له‌سه‌ر پرسی ئاوه و له ڕێی كاری هونه‌ری هاوچه‌رخه‌وه، كێشه‌ی نه‌مانی ئاو پێشان ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كاره‌كان بریتین له ''ڤیدیۆ ئاڕت، ساوند ئاڕت، فۆتۆگرافی و ئه‌نسته‌ڵه‌یشن'' به‌ناونیشانی ''له نێوان خاك و ئاودا''.
ئه‌وه‌یشی گوت، ئاكام شێخ هادی رێكخه‌ری نمایشه‌كه‌یه و هونه‌رمه‌ندان ئاڤان سدیق، ئاكام شێخ هادی، ئه‌كره‌م عیسام، ئه‌سعه‌د نیازی، گه‌یلان عه‌بدوڵا، سو شا‌و و وه‌لید سیتی به‌شدارن تێیدا.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، نمایشه‌كه له چواری ئایار تا 15ی ئایار به‌رده‌وامه، رۆژی یه‌كه‌می نمایشه‌كه‌یش سه‌عات 6:00ی ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات و رۆژانی دواتر له سه‌عات 10ی به‌یانی تا 6:00ی ئێواره‌یه له سه‌نته‌ری كولتووری قه‌ڵای هه‌ولێر.
سپۆنسه‌ر و له ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجیی نمایشه‌كه له ئه‌ستۆی كونسوڵی به‌ریتانییه.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی