هونەرمەندێكی گەورەی عێراقی كۆچی دوایی كرد

:: AM:08:54:07/05/2023 ‌
موحسین عەزاوی كە هونەرمەندێكی گەورەی عێراقی و هاوكات پێشەنگی شانۆی عێراقی بووە، لە دوای ساڵانێك لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لەلایەن خێزانەكەیەوە هەواڵی مردنی بڵاو كرایەوە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی ئایار بڵاوی كردووەتەوە،م ئەم بەیانییە مردنی هونەرمەندی دەرهێنەر و ئەكتەر موحسین عەزاوی، لەڕێ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و كوڕەكەی هونەرمەند سینان عەزاوی بڵاو كرایەوە، ئەو نووسیویەتی ماوەی 12 رۆژ بوو دۆخی تەندروستی بەیەكجاری تێكچووبوو و خۆری تەمەنی ئاوابوو.

موحسین عەزاوی كە لەدایكبووی 1939 و شاری ناسریەی باشووری عێراقە، لە تەمەنی 84 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

ئەو هونەرمەندە خاوەنی بەرهەمهێنانی دەیان كاری هونەری لە شانۆ و درامایە، زیاتر وەك دەرهێنەر دەناسرێتەوە و لەگەڵیدا ئەكتەرێكی دیار بوو.

دەستپێكی كاركردن لە بوارە هونەرییەكەی عەزاوی بۆ ساڵی 1958 دەگەڕێتەوە، ئەویش وەك دەهێنەر كاری لەسەر بەرهەمی "گرتووخانەی ژمارە 16" كردووە، بەدوایدا زیاتر لە 70 شانۆی دەرهێناوە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د