د. سه‌ردار عه‌زیز پسپۆڕ و شاره‌زا له كاورباری توركیا، له‌م دیمانه‌یه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا له‌سه‌ر ته‌واوی دنیا و كوردستان. پێی وایه ئه‌ردۆغان دووباره چانسی سه‌ركه‌وتنی ده‌بێته‌وه، چونكه نیوه‌ی ده‌نگده‌ری تورك سۆزیان بۆ ئه‌ردۆغان هه‌یه. باس له‌وه ده‌كات كه كورد تێگه‌یشتوون كه مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان خزمه‌ت به دۆزی ئه‌وان ناكات.
كوردانی توركیا پێویسته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن؟
ئێسته كورد هێزی خۆیان هه‌یه و كار ده‌كه‌ن كه سه‌ر بكه‌وێت و كورسیی باش به‌ده‌ست بهێنێ له په‌رله‌مانی توركیا، هاوكات پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی توركیان كه ئه‌مه‌ش ره‌نگه بژاره‌یه‌كی دڵخوازانه نه‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵه بۆ نه‌مانی ئه‌ردۆغان، كورد تێگه‌یشتوون كه مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان خزمه‌ت به دۆزی ئه‌وان ناكات، بۆیه كار ده‌كه‌ن كه به‌هه‌ر جۆرێك بێت له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان باش نییه بۆ كورد، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا لاچوونیشی مسۆگه‌ر نییه كه گرفته‌كانی كورد چاره‌سه‌ر ببن، به‌ڵام به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌مه ریسك و سه‌ركێشییه و ده‌بێت بكرێت و كورد دوای ئه‌ردۆغان چاوه‌ڕوانی دۆخێكی باشتره.
ئایا ئه‌ردۆغان چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه جارێكی تر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێته‌وه؟
به‌ڵێ چانسی زۆره كه بمێنێته‌وه، سه‌رباری خراپیی دۆخی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی توركیا، به‌ڵام ئه‌مه پێوه‌سته به‌و په‌رتبوونه قووڵه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌ی توركیادا هه‌یه له نێوان ئیسلامی و عه‌لمانییه‌كاندا، ئیسلامییه‌كان پێیان وایه ئه‌ردۆغان نه‌بێ، ئه‌وان وه‌ك 20 ساڵی رابردوو هیچ كاریگه‌ری و هێزێكیان نامێنێت و بێبه‌ری ده‌بن له توركیا، عه‌لمانییه‌كانیش به‌چاوێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه ده‌ڕواننه ئیسلامییه‌كان، هاوكات ئیسلامییه‌كان له سه‌رده‌می ئه‌ردۆغاندا گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه و له گوند و شارۆكه بچووكه‌كانه‌وه، هاتوونه‌ته شاره گه‌وره‌كان و توێژێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پاره و سه‌رمایه‌یان لێ دروست بووه، سه‌رباری ئه‌مانه، سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه و به سه‌رنه‌كه‌وتنیشی ده‌بێته ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگه‌ر و دووباره هه‌وڵده‌دات بگه‌ڕێته‌وه ده‌سه‌ڵات.
كاریگه‌ریی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چییه؟
راسته‌وخۆ به چه‌ندان شێوه كاریگه‌ری هه‌یه، له رووی سیاسی و جیۆپۆلتیكی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فیكری، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ره‌وته ئیسلامییه‌كان و پارتی و یه‌كێتی. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه ده‌بێت ئه‌وه له به‌رچاو بگرین ئایا دوای ئه‌ردۆغان، سیاسه‌تی ده‌ستوه‌ردان چۆن ده‌بێت، ئایا به‌مه‌ستی فراوانخوازی توركیا ده‌بێت یان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایش، ئه‌وه‌نده‌ی من ئه‌زموون و شاره‌زاییم هه‌یه له كاروبار و سیاسه‌تی توركیا، هه‌ركات پێوه‌ندی توركیا و كورد له‌ناو توركیادا ئاسایی و باش بووبێت، ئاوا له‌گه‌ڵ هه‌رێمیش پێوه‌ندی باش بووه، به‌ڵام له هه‌موو بارێكدا چ ئۆپۆزسیۆن و چ ئه‌ردۆغان، دانوستانیان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ئه‌سته‌مه به‌خێرایی بكه‌ن.
وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سیاسه‌تی توركیا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت و ئه‌ردۆغان لابچێت؟
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ناچارن ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات هاوكاری بكه‌ن، بۆیه ده‌ڵێن دوای شكستی ئه‌ردۆغان، توركیا دێته‌وه ناو ناتۆ و ره‌نگه له یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست بكه‌نه‌وه به گفتوگۆ له‌باره‌ی بوون به به‌شێك له ئه‌وروپا و ئاسانكاری له پێدانی ڤیزه بۆ توركه‌كان، به‌ڵام ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بێته سه‌ر حوكم، چۆن هاوكاری بكرێ، چونكه هه‌م ئابووری دنیا له‌و دۆخه باشه‌دا نییه كه هاوكاری ئۆپۆزسیۆن بكرێت، هه‌م سه‌راپا بیۆكراتی و بنه‌مای ده‌وڵه‌تی توركیا ئیسلامییه‌كانه، ئه‌مه‌ش رێگری و كۆسپێكی سه‌خته له به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كاندا، له كاتێكدا پێش ئه‌ردۆغان، بیۆكراتی ده‌وڵه‌ته‌كه كه‌مالییه‌كان بوون. به‌گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیا كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و له‌سه‌ر سێ پارچه‌ی كوردستان به‌تایبه‌ت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی توركیا له‌وه‌ی ئایا توركیا دووباره ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆی و ده‌ستوه‌ردان ده‌كات له ئاسیای ناوه‌ند و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هێشتا زۆر به‌ربه‌ست ماون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره روو بدات.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د