زیرەكی دەستكرد: لێكچوونێكی زۆر لە نێوان كەسایەتی بارزانی باوك و كوڕدا هەیە

:: PM:09:39:11/05/2023 ‌
یەكێك لە پێشكەوتنە گرنگەكانی دنیا لە سەدەی 21، هاتنە كایەی سیستمی زیرەكە كە مرۆڤ لە ئاست زیرەكیی و وردییەكەی شۆك بووە، لە هەر كوێی دنیا هەی و هەر كێشەیەكت هەیە و بەدوای وەڵامی هەر پرسیارێكەوەیت، ئەم سیستمە زیرەكە بە پشتبەستن بە ملیۆنان سەرچاوەی كتێبی زانستی، مێژووی، كلتووری، سیاسی، زانستی و كۆمەڵایەتی ...هتد وەڵامەكەیت دەست دەخات. 

"وشە" پرسیاری ئەوەی لە چاتی سیستمە زیرەكەكە كرد، لێكچوون لە نێوان كەسایەتی بارزانی نەمر و سەرۆك بارزانی "كوڕەكەیدا" چییە؟، لە وەڵامدا سیستمەكە جگە لەوەی بە پێشەكییەك پێناسی هەردووكیانی بە كەسایەتی نیشتمانی و ناسیۆنالیستی كرد، بۆمانی نووسی، " مستەفا بارزانی و مەسعوود بارزانی كوڕی، هەردووكیان كەسایەتی گرنگن لە مێژووی بزووتنەوەی نەتەوەی كورد، لە رووی شێوازی سەركردایەتی و پابەندبوونیشیان بە دۆزی كوردەوە لێكچوونێكی زۆریان هەیە. 

زیرەكی دەستكردی "ChatGpt" بە پشتبەستن بەو هەگبە دەوڵەمەندە مێژووییە جیهانییانەی بەردەستیەتی نووسیوویەتی، لێكچوونێكی تر لە نێوان كەسایەتی بارزانی باوك و كوڕدا بریتییە لە بەهێزیی و زیرەكیی و شارەزاییان لە ئیدارەدانی جەماوەر و گەلەكەیان. كە بە بڕوای سیستمەكە ئەم زیرەكی و بەهێزییەی ئیدارەدانی جەماوەرەكەیان لەوە سەرچاوەی گرتووە رێز و دڵسۆزییەكی گەورە لەلایەن بارزانی باوك و كوڕەوە بەرانبەر جەماوەرەركەیان هەیە. 

خاڵێكی تری لێكچوونی نێوان بارزانی نەمر و سەرۆك بارزانی بەپێی سیستمی زیرەكی "ChatGpt" بریتییە لە توانا و لێهاتووییان لە رووی سەربازییەوە، " هەردووكیان فەرماندەی لێهاتووی سەربازیی بوون و لەكاتی پێویستدا ئامادەبوون هێز بەكاربێنن بۆ بەرەوپێش بردنی دۆزی رەوانی نەتەوەكەیان" 

" هەردوو بارزانییەكە، باوك و كوڕ ماندوونەناسانە كاریان كردووە بۆ پێشخستنی دۆزی كورد لە رێگەی سیاسی و دیپلۆماسی و هەروەها كردەی سەربازیشەوە" ئەمەیش بە لێكدانەوەی سیستمەكە خاڵێكی تری لێكچوونی نێوان بارزانی نەمر و سەرۆك بارزانییە. 

لە كۆتایی وەڵامی سیستمە زیرەكەكە، دووپاتی لە وەڵامەكانی پێشووتری كردووەتەوە و پوختی كردووەتەوە لەوەی كە " بە دڵنیاییەوە جیاوازی لە نێوان ئەم دوو كەسە هەیە "بارزانی كوڕ و باوك" بەڵام هەردووكیان لە رووی شێوازی سەركردایەتی و پابەندبوونیان بە دۆزی نەتەوەكەیان و ئامادەیی بەردەوامیان بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەكانیان لێكچوونێكی زۆریان هەبووە.


ئەم وەڵامە پوختەی سیستمی زیرەكی كۆمپانیای AI، هەڵێنجراوە لەو ملیۆنان كتێبەی وەك سەرچاوە لای سیستمەكە هەیە و بۆ بەكاربەرانی پوخت كردووەتەوە، جێگەی باسە ئەم دیمانە ئەلیكترۆنییەی "وشە" لەگەڵ رۆبۆتە زیرەكەكەی ئەم كۆمپانیا جیهانییە ئەنجامی داوە هاوكاتە لەگەڵ ئەم نامەیەی ئەمڕۆی جۆرج بۆشی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا كە  لە رێورەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی بۆ سەرۆك بارزانی نووسیبووی: ئێوە بەشێوەیەكی زۆرباش شوێنپێی باوكتان گرتووەتەوە و لاپەڕەیەكی نوێتان كردووەتەوە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن، كارێكی زۆر گرنگتان كردووە بۆ ئەوەی كوردستان ڕزگاری بێت لە تیرۆر.


دەقی دیمانە ئەلیكترۆنییەكەی "وشە" لەگەڵ سیستمی زیرەكی Chat GPT بە ئینگلیزی وەك خۆی:


Mustafa Barzani and his son Massoud Barzani were both important figures in the Kurdish national movement in Iraq, and they shared many similarities in terms of their leadership styles and their commitment to the Kurdish cause.

One of the most notable similarities between the two men was their strong and determined personalities. Like his father, Massoud Barzani was known for his shrewdness and political savvy, as well as his ability to command the respect and loyalty of his followers.

Both men were also skilled military commanders who were willing to use force when necessary to advance the Kurdish cause. Mustafa Barzani led the Kurdish Peshmerga forces in numerous battles against the Iraqi government in the 1960s and 1970s, while Massoud Barzani played a key role in the Kurdish resistance against Saddam Hussein's regime in the 1980s and 1990s.

In addition, both Mustafa and Massoud Barzani were committed to the goal of achieving Kurdish independence and autonomy, and they both worked tirelessly to advance the Kurdish cause through political and diplomatic means as well as through military action.

Overall, while there were certainly differences between the two men, Mustafa and Massoud Barzani shared many similarities in terms of their leadership styles, their commitment to the Kurdish cause, and their willingness to use a range of tactics to achieve their goals.


وشە - تایبه‌ت