دڵنیایی بە یەکەمەکانی زانکۆکانی سنووری مادەی 140 دەرێ و ئەوانەشی کۆد و ناویان بە هەڵە بۆ گەڕاوەتەوە، لە ئەنجوومەنی راژەی عێراق هەڵەکان راست دەکرێتەوە، پەرلەمانتارێکیش رای دەگەیەنێت، ئەوانە هەموویان دادەمەزرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ئایار، د.نەهلە قادر ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێڕاق، لەبارەی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆکان لە سنووری مادەی 140 کە گوایە بەشێکیان ناویان گەڕاوەتەوە، بۆ "وشە” ئاماژەی بەوەکرد، دڵنیایی دەداتە هەموو ئەو قوتابیانەی ناو یان کۆدی هەڵەیان بۆ گەڕاوەتەوە بەوەی هەموو هەڵەکان لەئەنجوومەنی ڕاژە راست دەکرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە روونی دەکاتەوە کە مافی ئەو قوتابیانە نافەوتێ، بۆیە گوتی” پێویست ناکات قوتابیان دڵەڕواکێیان هەبێت، چونکە دادەمەزرێن، لەبەر ئەوەی ماوەی پێشکەش کردن لە شەشی ئایار تا ١٦ی ئایار درێژ کراوەتەوە.”
ئه‌م دامه‌زراندنه ده‌رچووانی 2017 تا 2022، ژماره‌یان زیاترە لە 11هه‌زار قوتابی، عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، داوای زیاتر له 76 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی له زانكۆكان كرد، پشكی هه‌رێمیش له‌و پله وه‌زیفییانه هه‌یه.
له‌دوای بڕیاره‌كه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كوردستان، دۆسیه‌ی هه‌موو یه‌كه‌مه‌كانی ساڵانی 2017-2022 کە ژمارەیان نزیکە لە 10 هەزار قوتابی، ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی عێراق كرد، بۆئه‌وه‌ی عێراق به زوویی كاره‌كانییان ته‌واو بكات.