هۆزیار جه‌مال گوته‌بێژی پارتی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره كاری باشمان له سلێمانی كردووه و سه‌ركه‌وتنی باش ده‌ست دێنین.
هۆزیار جه‌مال گوته‌بێژی پارتی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له"وشه" كار و پلانه‌كانی پارته‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی 11 تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2023 كه بڕیاره به‌ڕێوه بچێ.
به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی مانگی 11 ده‌كه‌ن؟
ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.
چه‌ند كاندیدتان ده‌بێ؟
جارێ ئه‌وه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه كاندیدی پێویستمان ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته له به‌رده‌سته 20-25 ره‌نگه كه‌متر و زیاتریش بێت، چونكه له‌م ماوه‌یه و له كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌مان بڕیاری كۆتایی لێ ده‌درێ.
چاوه‌ڕێی چه‌ند كورسی ده‌كه‌ن؟
ئه‌وه سندووقی ده‌نگدان یه‌كلای ده‌كاته‌وه چه‌ند كورسی دێنین، به‌ڵام باوه‌ڕمان وایه و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه به‌ده‌ستی دێنین، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری باشمان كردووه و به‌قورسی ئیشمان له سلێمانیی كردووه، له‌و سنووره ده‌ستكه‌وتی باشمان ده‌بێ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گۆڕانكاری له پله‌به‌ندیی هێزه‌كان له زۆنی سه‌وز دروست بكه‌ین.
هاوپه‌یمانی یان رێككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر هه‌یه؟
نه‌خێر، له‌گه‌ڵ پارته‌كانی تر نه رێككه‌وتن و نه هاوپه‌یمانیمان نییه، ته‌نیا له‌گه‌ڵ "هاوپه‌یمانی نیشتمانی" گفتوگۆ و پێوه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا رێكنه‌كه‌وتووین.
ئێوه له‌گه‌ڵ سیستمی فره‌بازنه‌یی یان یه‌ك بازنه‌یین؟
ئێمه پێمان باش بوو به یه‌ك بازنه بێ، به‌ڵام بڕیار دراوه به فره‌بازنه‌یی به‌ڕێوه بچێ، ئێمه هیچمان پێ ناكرێ، بۆیه هه‌ر كامیان بێ كێشه‌مان نابێ.
قسه‌ی ئێوه له‌باره‌ی كورسیی پێكهاته‌كان؟
ئێمه باوه‌ڕمان وایه پێویسته كورسییه‌كانیان زیاد بكرێ، چونكه ئه‌مه ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌داته لایه‌نه‌كانی تری پێكهاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و داكۆكی له مافه‌كانیان بكه‌ن.
بایۆگرافی
پارتی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، له ساڵی 2019 حه‌وت دامه‌زرێنه‌ر و زیاتر له 200 كادری هه‌یه، له‌لایه‌ن یاسین شێخ ساڵح سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ، به گوته‌ی خۆیان له زاخۆ تا گه‌رمیان رێكخستنیان هه‌یه، ئامانجی پارتی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری هێنانه‌دیی سیستمێكی سیاسیی عه‌قڵانی زانستییه كه دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا بێت، حوكمڕانییه‌كی دیموكراتی به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و عورفه نیشتمانییه‌كان بكرێت، سه‌روه‌ریی نیشتمانیی له پێناو نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ پارێزراو بێت، باوه‌ڕمان به سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه.