جه‌زا ئه‌حمه‌د سه‌عید هونه‌رمه‌ندی دراما و فیلم، له دیدارێكی "وشه" باس له پێگه‌ی هونه‌ریی ئێسته‌ی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ هونه‌ری بیانی به‌راورد ناكرێ و هه‌ڵگری كه‌موكورتییه‌كی زۆره. ئه‌و ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه و له ساڵی 1983ـه‌وه كاری هونه‌ری ده‌كات و زیاتر له 25 شانۆ و كورته فیلم و درامادا به‌شداری كردووه.
كه‌ی هونه‌ری كوردی ده‌گاته ئاستی هونه‌ری بیانی؟
ئه‌وكاته‌ی كه‌رتی تایبه‌ت هاوكار بوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری كوردی.
بۆچی بینه‌ری دراما و فیلمی بیانی زیاتره له درامای كوردی؟
له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئاستی دراما و فیلمی بیانی به‌رزتره. ئه‌وان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوون.
پێتان وایه دابڕان له نێوان هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ری كورددا هه‌یه؟
به‌هێزی و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه ئه‌و بڕیاره ده‌دات، كاری باش و به‌هێز ده‌توانێت بینه‌ر بۆ خۆی ڕابكێشێت.
بۆچوونتان له‌سه‌ر ئه‌م كاره هونه‌رییانه چییه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن؟
ڕاسته كه‌موكوڕی هه‌یه، به‌ڵام به‌گشتی كاره‌كان خراپ نین و باشن، ده‌كرێ له هاوكاریكردنیان به‌رهه‌می باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
بۆچی به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كتر ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به خراپ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟
ئه‌وه شێرپه‌نجه‌یه و له ناو به‌شێك له هونه‌رمه‌نداندا هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزمیی ئاسته‌كان، یان ڕۆشنبیریی به‌شێك له هونه‌رمه‌نده‌كان.
ئایا كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی دراما و فیلمی كوردی؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی كوردستان زیاتر حزبین، كه‌متر جێی سهرزهنشتن، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه كاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه گرنگی ته‌واو به هونه‌ر به‌گشتی و فیلم و دراماكان به‌تایبه‌تی بدات.
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز ڕسووڵ