بوورهان عه‌لی سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر توندوتیژییه‌كان به‌رانبه‌ر به پیاوان و ده‌ڵێ، شه‌وانه پیاوان پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن كه ژنه‌كانیان رێگه ناده‌ن بچنه‌وه ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌كات، به‌شێك له پیاوان توندوتیژی سێكسییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت و هه‌ندێكیشیان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ژنه‌كانیان نازانن سه‌رجێییان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌مساڵ چه‌ند حاڵه‌تی توندوتیژی ژنان به‌رانبه‌ر به پیاوان هه‌بووه؟
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كان له یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، له ماوه‌ی یه‌كی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ تا یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵ، له هه‌رێمی كوردستان 189 جۆری سكاڵا و توندوتیژی به‌رانبه‌ر به پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه تۆمار كراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 21 حاڵه‌تی خۆ كوشتن هه‌بووه، هه‌روه‌ها سێ پیاو له لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه به هاوكاری كه‌سانی تر كوژراون.
دیارده‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به پیاوان به‌راورد به ساڵانی رابردوو زۆر بووه یان كه‌مبووه؟
دیارده‌كه له به‌رزیدا وه‌ستاوه به‌راورد به ساڵانی رابردوو، ناتوانین بڵێین زۆر بووه یان كه‌مبووه، هۆكار و پاڵنه‌ر و كێشه خێزانییه‌كان له كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌یه، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێن ئه‌و ئامارانه به‌رزن.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و توندوتیژیانه به‌رانبه‌ر به پیاوان چییه؟
به‌پێی یاسای باری كه‌سییه‌تی له دروستكردنی خێزان، پیاو به‌رپرسیاره له دابینكردنی پێویستییه خێزانییه‌كان، زۆربه‌ی هۆكاره‌كان دارایین، ژیانی دارایی خێزانه‌كان قورسبووه، له‌و حاڵه‌ته‌دا پیاو رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و سۆشیال میدیا و ئامێره‌كانی پێوه‌ندی هۆكارێكی ترن، له پاڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌ستووه‌ردانی كه‌سوكاری ژن و پیاو به‌شێوه‌ی بێ ڕه‌حمانه و بێ به‌زه‌ییانه له ژیانی خێزانه‌كان ئه‌وه‌ش هۆكارێكی تر له دروستبوونی كێشه و توندوتیژییه‌كان به‌رانبه‌ر به پیاوان.
حاڵه‌تی ده‌ركردنی پیاو هه‌یه له ماڵ له لایه‌ن ژنه‌كانیان؟
به‌ڵێ، زۆره ئه‌وه له حاڵه‌ت ده‌رچووه و بووه به دیارده و ده‌یان كه‌یسی له‌و جۆره هه‌یه و كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، پیاو هه‌یه خۆی به ناچاری ماڵ به‌جێ ده‌هێڵێ.
ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر پیاو هه‌یه؟
بۆ سه‌ر پیاو نا، به‌ڵام سكاڵا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنی كوردی هۆشیاری نییه له ئه‌نجامدانی سه‌رجێی و خۆرازاندنه‌وه بۆ پیاوان، تا ئێسته به‌شێك له ژنانی كورد خۆرازاندنه‌وه‌یان بۆ پیاوی ده‌ره‌وه‌ی ماڵه نه‌ك بۆ پیاوه‌كه‌ی، بۆیه پیاوانی كورد گله‌ییان هه‌یه كه ژنه‌كانیان وشیاری سه‌رجێییان نییه و نازانن سه‌رجێی بكه‌ن، ژن و مێرد به یه‌كه‌وه مافیان به‌سه‌ر یه‌ك هه‌یه، ژن و پیاو خۆیان به خاوه‌ن بڕیار ده‌زانن، به‌هۆی ناوشیاری خێزان له ئه‌رك و مافه‌كان، به‌ڵام هه‌ردوولا كار له‌سه‌ر ماف ده‌كه‌ن نه‌ك ئه‌رك.
له باره‌ی هاوسه‌رگیری مسیار چی، ده‌گوترێ زۆر بووه؟
به‌داخه‌وه خێزان به‌ره و لاوازبوون ده‌ڕوات، نه‌ك مسیار، خیانه‌تی هاوسه‌ری له‌حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده، مسیار تا ئێسته به فه‌رمی نییه، به‌ڵام كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ واته به‌نهێنی هه‌یه، به‌شێك له‌وانه‌ی ئاشكرا ده‌بن له كاتی پێكه‌وه‌بوون، یان خیانه‌تی هاوسه‌ری ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێن هاوسه‌رگیری مسیارمان كردووه، هاوسه‌رگیری مسیار ده‌بێ له رووی شه‌رع و یاسا رێكبخرێت، به‌شێك به‌ناوی مسیار خیانه‌تی هاوسه‌ری پێ ده‌شارنه‌وه.
ماوه‌یه‌ك باس له گۆڕینه‌وه‌ی هاوسه‌ر ده‌كرا، ئه‌وه بوونی هه‌بوو یان ته‌نیا ده‌نگۆ بوو؟
له ساڵی 2016 و 2017 هه‌بوو، به‌ڵام نه‌ماوه، ئه‌وكات پێوه‌ندی به‌و ئاوارانه‌وه هه‌بوو كه هاتبوونه ناوچه‌كانمان، به‌هۆی شه‌ڕی داعش تێكه‌ڵی دروستبوو له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كانی تر، له ناو كورددا نه‌بوو، له ناو باخ و ڤێلاكاندا ئه‌وه‌یان ده‌كرد له نێوان دۆست و خیانه‌تی هاوسه‌ری ده‌یانكرد و ناویان نابوو ئه‌وه، وه‌كو تر هیچ حاڵه‌تێكی له‌و جۆره نه‌بووه.
پیاو هه‌یه به‌هۆی توندوتیژی به‌رانبه‌ری په‌نای بردبێته به‌ر هاوسه‌رگیری مسیار؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ته فه‌رمی، نا، ئه‌گه‌ر له هاوسه‌رگیری مسیار كه‌سی یه‌كه‌م و شاهید هه‌بن ورده ورده ده‌بێته شتێكی ئاسایی و كۆمه‌ڵگا قه‌بوڵی ده‌كات، چونكه خیزان به‌ره و لاوازی ده‌ڕوات، ره‌نگه ئه‌وه‌ش پاڵنه‌ربێت بۆ به‌شێك له پیاوان كه په‌نا ببنه به‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیرییه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی