هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ی كۆیه به هۆی هه‌بوونی فه‌رمانی گرتن بووه، كوڕی سه‌باح به‌كر مه‌لا (خێزانێكی دیارن)، خۆی راده‌ستی پۆلیس نه‌كردووه و كه‌سوكاره‌كه‌شی هاتوون كردوویانه شه‌ڕ، له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا و سێ كه‌سی تری به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ـی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له كۆیه، به "وشه"ـی راگه‌یاند، كوڕێكی سه‌باح به‌كر مه‌لا فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه، ئه‌و چووه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی، له‌وێ پۆلیس ویستوویانه كوڕه‌كه بگرن، ئه‌ویش ته‌له‌فۆنی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له ده‌ست داوه، ناوی (نه‌به‌ز عومه‌ر قادر) شۆفێری تاكسی بووه، ویستوویه‌تی ناوبژوانی له نێوان هه‌ردوولا بكات، به‌ڵام فشه‌كێكی به‌رده‌كه‌وێ و گیان له ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه روونی ده‌كاته‌وه، كه‌سوكاری كوڕه‌كه چوونه‌ته به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس و ده‌ستیان به ته‌قه كردووه، له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له ده‌ست داوه و چوار كه‌سی تریش بریندارن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له ته‌ندروستیی كۆیه ئه‌وه‌ی بۆ "وشه" پشتڕاست كرده‌وه، سێ له برینداره‌كان به هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیان ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراون.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له ده‌ست داوه، ناوی (نه‌به‌ز عومه‌ر قادر) شۆفێری تاكسی بووه، ویستوویه‌تی ناوبژوانی له نێوان هه‌ردوولا بكات، به‌ڵام فشه‌كێكی به‌رده‌كه‌وێ و گیان له ده‌ست ده‌دات.