عادل ئیمام كه یه‌ك له گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌نده كۆمیدیایی شانۆ و دراما و فیلمی سینه‌مایی عه‌ره‌بییه، شه‌وی رابردوو یادی له‌دایكبوونی 83 ساڵه‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی و به‌ئاماده‌بوونی خۆشه‌ویستانی كرده‌وه. ده‌زگای راگه‌یاندنی "عه‌ره‌بیه"یش له‌و ئاهه‌نگه خێزانی و هاوڕێیه‌تییه‌دا به‌شدار بووه و هه‌واڵی له‌باره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی ئایار، راپۆتی یادی له‌دایكبوونی ئیمامی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تایشدا ئاماژه‌ی به ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه ئیمام هاتوونه ناوه‌ندی هونه‌ری و به به‌شداریكردن له شانۆگه‌ری ده‌ستی پێ كردووه.
له شانۆگه‌رییه‌كانیدا ئاماژه‌ی به یه‌كه‌مین شانۆگه‌ری كردووه كه ناوی "انا و هو و هی" بووه، ئیمام به‌شداریی تێدا كردووه و دواتریش له ساڵی 1971 بووه ئه‌ستێره‌ی شانۆگه‌ریی "مدرسه المشاغبین". به‌دوایدا سه‌رۆكی سه‌ره‌كیی له چه‌ندان شانۆگه‌ریی بینیوه وه‌ك "شاهد مشفش حاجه" و "زه‌عیم" و زۆری تر.
یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی كه ئیمام به‌شداریی تێدا كردووه، فیلمی "لصوص لكن ڤرفا‌و" بووه له ساڵی 1968 كه به‌رانبه‌ر به ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر و ماری مونیب رۆڵی بینیوه، به‌دوایدا تا ئێسته زیاتر له 100 فیلمی سینه‌مایی و دراما و شانۆگه‌ریی هه‌یه و له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "زه‌عیم" ده‌ناسرێته‌وه.
هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندی نزیك له خۆی ئاماده‌بوون
"عه‌ره‌بیه" ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی 83 ساڵیه ئیمام، جیا له هاوسه‌ره‌كه‌ی هاله، هیشام و عیسامی برای و رامی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی، هاوكات هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندی نزیك له خۆی ئاماده‌بوون، له‌ناویاندا لوبلوبه و یوسرا كه پێگه‌كه ده‌ڵێ، یوسرا له راستی و لوبلوبهیش له‌لای چه‌پی دانیشتبوون و باسی یاده‌وه‌رییه‌كانیان بۆ ئیمام ده‌كرد كه پێوه‌ندیی توندوتوڵ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كۆ ده‌كاته‌وه.
عادل محه‌مه‌د ئیمام محه‌مه‌د بخارینی كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "عادل ئیمام" ناسراوه، له 17ی ئایاری 1940 له دایك بووه و له ساڵی 1966وه هاتووه‌ته ناوه‌ندی هونه‌ری، به گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا ده‌ناسرێته‌وه كه خاوه‌نی زیاتر له 100 كاری شانۆگه‌ری و دراما و فیلمی سینه‌ماییه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زیاتر له ماڵه‌كه‌ی خۆی دانیشتووه و له كاری هونه‌ری نابینرێت، به‌مدواییه‌یش چه‌ند جارێك پڕوپاگه‌نده‌ی مردنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، دواتر نزیكه‌كانی به درۆیان خستوونه‌ته‌وه.