ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌سه‌ر ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه و هاوسه‌رگیری ئامارێكی بڵاو كرده‌وه ، به‌پێی ئاماره‌كه، له هەر سه‌عاتێكدا حه‌وت جیابوونه‌وه و 24 هاوسه‌رگیری تۆمار ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی ئایار، ئامارێكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له ماوه‌ی مانگی نیسانی ڕابردووی 2023، چوار هه‌زار و 643 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراق تۆمار كراوه، جگه له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، واته زیاتر له 150 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له ڕۆژێكدا له دادگاكانی عێراق ڕوو ده‌دات، به‌مجۆره حه‌وت دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه له سه‌عاتێكدا تۆمار ده‌كرێ.
له هه‌مان مانگدا دادگاكان 14 هه‌زار و 867 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان تۆمار كردووه.
پارێزگای به‌غدا له پله‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه له‌گه‌ڵ به‌رزیی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه كه شه‌ش هه‌زار و 609 حاڵه‌ت بووه، پاشان به‌سره له پله‌ی دووه‌مدایه، ئاماری جیابوونه‌وه دوو هه‌زار و 429 حاڵه‌ته، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ئه‌و دوو پارێزگایه نیوه‌ی ئاماری حاڵه‌ته‌كانی لێ تۆمار كراوه، ئه‌مه جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.