وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داواكراوێكیان گرتووه كه تۆمه‌تباره به‌كوشتنی ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب به‌ناوی (عه‌لی حوسێن عه‌لی) به‌پێی ماده‌ی چوار له یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ماده406 ، تۆمه‌تباره‌كه تاوانه‌كه‌ی له 2021 دا كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ئایار، وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌دا، ناوه‌ڕۆكی گرتنی بكوژه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو تیایدا هاتووه، هێزه ته‌ناهییه‌كانی داواكراوێكیان به‌پێی ماده‌ی چوار له یاسای رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆر، گرتووه به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌فسه‌رێك.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه به‌هاوكاری هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و به‌شی هه‌واڵگریی و پۆلیسی دیوانیه تۆمه‌تباره‌كه‌ی به‌پێی ماده‌ی چوار له یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ماده‌ی 406 /كوشتن/ له‌یاسای سزادانی عێراقی گیراوه كه ئه‌فسه‌رێكی به پله‌ی نه‌قیب كوشتووه به‌ناوی (عه‌لی حوسێن عه‌لی) له 2021دا.