كەلار... هاووڵاتییەكی 111 ساڵ بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا

:: PM:06:37:19/05/2023 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی كەلار هاووڵاتییەكی تەمەن 111 ساڵی شێلا و پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا. 

ئەمڕۆ هەینی 19ی ئایاری 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رای گەیاند،  نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەناو بازاڕی کەلار و نزیک قوتابخانەی لەیلاقاسم ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس هاووڵاتییەکی شێلا بەناوی "عەلی سایر ئێربارە" كە لەدایکبووی 1912ـەو دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەرانی كەلارە. 

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی گەرمیان، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلارو چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا پێش گەشتنی بەسلێمانی گیانی لەدەستدا.

پۆلیس روونی كردووەتەوە، لەئێستادا پۆلیس پەڕوای بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ لای پۆلیس راگیراوە.


وشە - تایبه‌ت