بەریتانیا.. گەرمیانییەك 30 هاووڵاتی لە مردن رزگار دەكات

:: PM:07:00:19/05/2023 ‌
هاووڵاتیەكی كوردی تەمەن 30 ساڵ، 30 كەس لە بەریتانیا لە مردن رزگار دەكات و لە بەرانبەریشدا ماڵپەڕێكی بەریتانی بە "پیاوە ئازاكە" ناوی دەبات.

ماڵپەری "The leader" ی بەریتانی بڵاوی كردەوە، چوارشەمی هەفتەی رابدروو ئاگر لە یەكێك لە باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون لە شاری رێسامی وڵاتی بەریتانیا كەوتووەتەوە و هاووڵاتییەكی كوردیش بە ناوی "سەروەر مەحموود" كە تەمەنی 30 ساڵە و لەو وڵاتەدا پەنابەرە ژیانی 30 كەەسی لە مردن رزگار كردووە. 

بەپێی ماڵپەڕەكە، لەكاتی كەوتنەوەی ئاگرەكە لە باڵەخانەكەدا، سەروەر لە نزیك باڵەخەكانەكە بووە و بێ سڵەمینەوە و دوودڵی بەرەو ئاگرەكە رۆیشتووە و توانی 30 كەس كە زۆربەیان ژن و منداڵن لە مردن رزگار بكات. 

بەهۆی ئەم كارە لەخۆبردووانەی ئەم كوردە، ماڵپەڕەكە راپۆرتێكی لەبارەی سەروەرەوە بڵاو كردووەتەوە و بەپیاوە ئازاكە ناوی بردووە. 

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەو باڵەخانەی ئاگرەكەی لێ كەوتووەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی بەریتانیایە و چەندین نەتەوە و ئاینی جیاواز لە باڵەخانە نیشتەجێبووەكە بە دەستی سەروەر رزگار كراون.


وشە - تایبه‌ت