دوای زیاتر له هه‌شت مانگ له سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، كه چه‌خماخه‌كه‌ی له سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێ درا، هێشتا خۆپێشاندان به‌رده‌وامه و خه‌ڵك سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و رژێمه بهێنن. له‌سێداره‌دانی سێ گه‌نج بووه‌ته هۆی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان.
شه‌وی رابردوو له كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌كی تاران، سنه، مه‌هاباد ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، به‌نده‌رعه‌باس و ژماره‌یه‌ك شاری تری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆپێشاندان كرا. خۆپێشاندانه‌كه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه رژێمی ئیسلامی سێ گه‌نجی له سێداره دا.
بمرێ دیكتاتۆر، بڕووخێ كۆماری ئیسلامی له گرنگترین دروشمه‌كانی خۆپێشانده‌ران له شه‌وی رابردوو بوو كه تا دره‌نگانێكی شه‌و درێژه‌ی كێشا.
خۆپێشانده‌رانیش به دروشمی بمرێ خامنه‌یی درێژه‌یان به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دا.
له ئیسفه‌هان خۆپێشانده‌ران و پۆلیس رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و پۆلیس به توندی هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌رانی دا، خۆپێشانده‌رانیش به دروشمی بمرێ خامنه‌یی درێژه‌یان به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دا.
له تاران زۆرترین خۆپێشاندان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌كباتان، ئاپادانا، ناوچه‌ی پوونه‌ك، فولكه‌ی فیرده‌وس و چه‌ند شوێنێكی تر به‌ڕێوه چوون، خۆپێشاندانه‌كه‌ش له كاتێكدا درێژه‌ی پێ ده‌درێ كه له چه‌ند مانگی رابردوودا خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه رووبه‌ڕووی توندترین سه‌ركوت بوونه‌ته‌وه.
له مه‌هاباد و سنه و چه‌ند شارێكی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها له پارێزگای هورموزگان و مه‌شهه‌د، خۆپێشاندان به‌ڕێوه چوو و خه‌ڵك توندترین دروشمیان له دژی رژێمی ئیسلامی دا.
تووڕه‌بوون و خۆپێشاندان له ده‌یان شاری ئێران چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه سێ گه‌نجی ئیسفه‌هانی به‌یه‌كه‌وه له سێداره دران. تاوانی ئه‌وانه ته‌نیا به‌شداریكردن له خۆپێشاندان بوو، به‌ڵام به زۆر تۆمه‌تی كوشتنی چه‌ند پۆلیس و فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هۆشدارییه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی به ئێران درابوون، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی سێ گه‌نج به ناوه‌كانی مه‌جید كازمی، ساڵح میرهاشمی و سه‌عید یه‌عقووبی له سێداره دران.
هه‌ر سێ كه‌سه‌كه خه‌ڵكی ئیسفه‌هان بوون، بۆیه خه‌ڵكی ئیسفه‌هان هه‌رزوو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رده‌م گرتووخانه كۆ بوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس بڵاوه‌یان پێ كرا، به‌ڵام بۆ شه‌و خۆپێشاندانه‌كه‌یان گه‌رم كرده‌وه.
ئه‌و سێ كه‌سه به كوشتنی دوو به‌سیجی و پله‌دارێكی سوپای پاسداران، له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی پایزی رابردوو تۆمه‌تبار كرابوون و دوای دادگاییكردن به له‌سێداره‌دان حوكم درابوون. باس له‌وه ده‌كرێ به زۆر ددانپێدانانیان لێ وه‌رگیراوه.
باس له‌وه ده‌كرێ به زۆر ددانپێدانانیان لێ وه‌رگیراوه.
رۆژێك پێشتر رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كردبوو، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێ له جێبه‌جێكردنی ئه‌و حوكمه بگیرێت.
ئه‌وان له‌و ماوه‌یه‌ی كه له گرتووخانه‌دا بوون، ئه‌شكه‌نجه دراون و به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه حوكمه‌كه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له نامه‌یه‌كدا كه له گرتووخانه نووسیبوویان و به‌یه‌كه‌وه بڵاویان كرده‌وه، داوایان له خه‌ڵك كردبوو به‌هانایانه‌وه بچن و رێ له‌وه بگرن له سێداره بدرێن.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ كه زیاتر له هه‌شت مانگه له ئێران خۆپێشاندانه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك رۆژ بێده‌نگییه‌ك به‌سه‌رشاره‌كاندا زاڵ بووه، به‌ڵام خۆپێشاندان كۆتایی پێ نه‌هاتووه.
زیاتر له هه‌شت مانگه له ئێران خۆپێشاندانه
ژینا ئه‌مینی كچه كوردێكی سه‌قزی، له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022 له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب/ره‌وشت به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردووه‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.
له‌و هه‌شت مانگه‌دا نه رژێم توانیویه‌تی كۆتایی به خۆپێشاندان بێنێت و به ته‌واوی كپی بكات، نه خه‌ڵكیش توانیویانه رژێمه‌كه بڕووخێنن، خه‌ڵك سووره له‌سه‌ر سه‌رخستنی شۆڕش و رژێمیش هه‌رچه‌نده گورزێكی كاریگه‌ری به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه دۆخی ئێران بۆ پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رووی 600 خۆپێشانده‌ر كوژراون و هه‌زاران كه‌سی تر بریندار بوون و به ده‌یان هه‌زار كه‌سیش گیراون كه حوكمی قورس بۆ سه‌تان كه‌سیان سه‌پاوه.