به‌رله گۆرانیبێژ بیونسیه كه به شای گۆرانییه دیسكۆییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ، له ساڵانی حه‌فتاكاندا "دۆنا سه‌مه‌ر" ناودارترین گۆرانیبێژی بواری دیسكۆ بوو كه له ناوه‌نده‌كه‌دا به "شای دیسكۆ" ناو ده‌برێت. ئێسته‌یش فیلمێكی دیكیۆمێنتاری له‌باره‌ی دۆنا سه‌مه‌ر هاتووه‌ته به‌رهه‌م كه رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ژیاننامه‌كه‌ی.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌م 21ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆنا سه‌مه‌ر كه له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه به "شای دیسكۆ" ناو ده‌برێت و له ساڵی 2012 له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه، ئێسته كچه‌كه‌ی برۆكلین سۆدانۆ و ده‌رهێنه‌ر رۆجه‌ر رووس و‌لیامز، فیلمێكی دیكیۆمێنتارییان له‌باره‌ی ژیانی شای دیسكۆ به‌رهه‌م هێناوه. ئاماژه دراوه كه له‌و فیلمه‌دا رۆشنایی خراوه‌ته سه‌ر داهێنانه هونه‌رییه‌كانی سه‌مه‌ر و به‌شێكی گرنگی ژیانی.
برۆكلین سۆدانۆی كچی سه‌مه‌ر بۆ تۆڕی "ڤۆكس نیوز" گوتوویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی گه‌وره‌یی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌مه‌ر بزانی، ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه و ته‌واوی ژیانی بخوێنیته‌وه یان بیبینی، ده‌بێ بزانی له چ ئاستێكدا ئێمه‌یش توانیومانه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆیه رۆشناییمان خستووه‌ته سه‌ر زۆر شت كه خه‌ڵكی ئاسایی نایزانن، نازانن چۆن بووه‌ته داهێنه‌ری بواره‌كه‌ی خۆی له دیسكۆ.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌و داهێنه‌ره له پشتی ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه خه‌باتی هونه‌ری كردووه، ئه‌وه‌نده ماندوو بووه، گه‌یشتووه‌ته ئاستێك ماوه‌یه‌ك بیری له خۆكوشتن ده‌كرده‌وه.
دۆنا سه‌مه‌ر له ساڵی 2012 له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانه‌وه كۆچی دوایی كرد، مردنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆك كردبوو، چونكه كه‌س به نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی و به نهێنیی هێشتبووه‌وه، ته‌نیا هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی و ئه‌و پزیشكه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كرد، پێی ئاگادار بوون.
ئه‌م فیلمه دیكیۆمێنتارییه‌ی كه بڕیاره سۆدانۆ و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكاره به‌رهه‌می بێنن، ئێسته له سینه‌ماكاندا بۆ یه‌كه‌مین جار پێشان ده‌درێ به ناونیشانی " Love to Love You، Donna Summer"."
سه‌مه‌ر له شاری بۆستن له دایك بووه، یه‌ك له‌و حه‌وت منداڵانه بووه كه له ساڵانی شه‌سته‌كان له جووقی كه‌نیسه گۆرانیی گوتووه، دواتر چووه تیپی میونیخ له ئه‌ڵمانیا. له 1972 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری هۆڵه‌ندی هێلمۆس سۆمه‌ر پێكهێنابوو. به ئه‌ستێره‌ی بواری گۆرانیی دیسكۆی ساڵانی حه‌فتاكانن هه‌ژمار ده‌كرێت.