دوای چوونی كریستیانۆ بۆ یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی و مانه‌وه‌ی له‌م وڵاته عه‌ره‌بییه، چاوه‌كان زیاتر چوونه سه‌ر كریستیانۆ و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی، هانده‌رانی له هه‌موو شتێكی ژیانی تایبه‌تی و وه‌رزشی چاودێری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م چه‌ند ڕۆژه ده‌نگۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه كه گوایه كوڕه‌كه‌ی كریستیانۆ بووه‌ته مسوڵمان.
به‌گوێره‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه"، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی و خێزانه‌كه‌ی، بوونه‌ته پێشه‌نگی سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی كریستیانۆ ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه كاتێك به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌كات.
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی كریستیانۆ ناسراو به جونیۆر ته‌مه‌نی 12 ساڵه، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانی به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌كات، هاوڕێكه‌ی لێی ده‌پرسێت بارودۆخی چۆنه؟ جونیۆریش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "الحمدلله" سوپاس بۆ خودا.
ئه‌م ڤیدیۆیه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌وادارانی كریستیانۆی لێ كه‌وته‌وه، ڵایك و كۆمێنتێكی یه‌كجار زۆریشی بۆ هات، به‌شێكیان ستیاشی خێرا گونجانی ئه‌و خێزانه له‌گه‌ڵ ژیانی شانشینی سعوودی ده‌كرد، هه‌ندێكشیان ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان بڵاو كردبووه‌وه كه گوایه كوڕه‌كه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووه‌ته مسوڵمان.
http://twitter.com/GOATTWORLD/status/1659970943811198983?s=20