له ئوسترالیا قاوه‌خانه‌یه‌ك قاوه‌یه‌كی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی گرانیی نرخه‌كه‌یه‌وه، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی دنیایش ده‌نگی دایه‌وه. نرخی یه‌ك كوپ له‌م قاوه‌یه به هه‌زار و 500 دۆلاره.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
aliwaa" كاتێك هه‌مووان ئه‌و پرسیاره‌یان كرد له‌باره‌ی هۆكاری گرانیی نرخی كوپێك قاوه، قاوه‌خانه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و پاساوی گرانیی نرخه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، به سه‌ختی دروست ده‌كرێت، پێویسته كڕیار دوو هه‌فته پێشتر داوای بكات بۆ ئه‌وه‌ی قاوه‌خانه‌كه ئاماده‌ی بكات.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، ئه‌م دانه‌وێڵه‌یه له ته‌نیشت گڕكانێك له سیلا دی پاندۆ له نزیك سنووره‌كانی په‌نه‌ما و كۆستاریكا، له به‌رزی 1700 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه ده‌چێنرێ و پاشان ده‌برژێنرێ.
خاوه‌نی قاوه‌خانه‌كه ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه "تامی قاوه‌كه بێ هاوتا و ناوازه‌یه، هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵه‌ی قاوه تایبه‌تمه‌نده‌كان له پۆلێنكردنی تامدا، زیاتر له 90 نمره‌ی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته یه‌كێك له به‌رزترین ڕیزبه‌ندییه‌كان له دنیادا تۆمار بكات،. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ناوازه‌یی ئه‌م قاوه‌یه، خه‌ڵكی بۆی ده‌گریێن.