پێگه‌ی
The Hillی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و ته‌نگژه داراییه‌ی به‌هۆی قه‌رزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه، بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مایه‌پووچبوونی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن زیاتر و زۆرتر ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی حكوومه‌ت داتا و زانیاری له‌وباره‌وه ناخاته‌ڕوو و سه‌ره‌تای گه‌رده‌لوولێكی ئابووری ئاماژه پێ ناكات كه به رۆكی ئه‌مه‌ریكای كردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه جیا جیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كۆمپانیای زۆر زیاتر له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك مایه‌پووچبوونی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له ڕاپۆرتی ئه‌و میدیاییه هاتووه كه ئاماره‌كانی دامه‌زراوه‌ی ئێس ئه‌ند پی گلۆبال كه كۆمپانیایه‌كی ئاڵوگۆڕی دراوه و باره‌گه‌كه‌ی له نیویۆركی ئه‌مه‌ریكایه. ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو كه ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا مانگی نیسان/ئه‌پریل مایه‌پووچبوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه زیاتر له كۆی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له ته‌واوی مانگه‌كانی ساڵی 2010 تووشی هه‌مان گرفت بوونه‌ته‌وه و ئیفلاسیان كردووه، كۆی ژماره‌كه‌یشیان ده‌گاته سه‌رووی 236 كۆمپانیاوه، هاوكات ئه‌و ژماره‌یه دوو هێنده‌ی كۆمپانیا مایه‌پووچبووه‌كان له ساڵی 2022 و له 12 ساڵی ڕابردوویش واته له هه‌ریه‌كێك له 12 ساڵی ڕابردوو به‌و ڕێژه‌یه كۆمپانیاكان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مایه‌پووچبوونی خۆیان ڕانه‌گه‌یاندووه و دۆخه‌كه به‌و ئاراسته مه‌ترسیدار نه‌بووه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه تا مانگی ئادار/مارس ڕێژه‌ی مایه‌پووچبوونی كۆمپانیاكان له ئه‌مه‌ریكا به بڕی 24% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و دووباره خۆڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمپانیاكان و ڕاگه‌یاندنی سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتنیش به ڕێژه‌ی 79% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی نووسینگه‌ی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ویلایه‌ته‌كان له ئه‌مه‌ریكا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ڕێژه‌ی مه‌ترسی مایه‌پووچبوون ل ئه‌مه‌ریكا به بڕی 2% به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو زیادی كردووه.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه ئامار و داتاكان له‌باره‌ی مایه‌پووچی به‌هۆی قه‌رز و ته‌نگژه‌ی بانكه‌كانه‌وه تا ئێسته له دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار نییه، ئه‌گه‌ر هاتوو به سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید19 و داخستنی گشتی به‌راوردی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه نه‌بوونی سنوورێك و هیوایه‌كه بۆ ڕزگاربوون له‌م ته‌نگژه‌یه، كاتێك كۆرۆنا بوونی هه‌بوو، ده‌گوترا كاتێك ڤاكسین له زۆرینه‌ی خه‌ڵك بدرێ و حاڵه‌ته‌كان كه‌م ببنه‌وه، دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێسته هۆكارێك بوونی نییه كه هیوای ئه‌وه‌ی پێ بخوازرێ له دوای نه‌مانی دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، بگره ئه‌وه‌ی هۆكاری ڕاسته‌قینه قه‌رز و شكستی به‌شێك له بانكه‌كانه، كه ئه‌مه خۆی هۆكاره‌كه‌ی ئابوورییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه.
بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان پاره‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ست نییه
ئه‌گه‌ر ئاماره‌كان هێنده مه‌ترسیداریش نین به به‌راورد به سه‌رده‌می كۆرۆنا، بۆچی ڕێژه‌ی مایه‌پووچبوون زیاتر و زیاتر ده‌بێ له ئه‌مه‌ریكا، به گوته‌ی شاره‌زایان هۆی ئه‌مه بۆ نه‌بوونی سه‌رمایه‌ی به‌رده‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه، بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان پاره‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ست نییه، كه كه‌لوپه‌لی به‌رهه‌مهێنان و مووچه‌ی كارمه‌ندان و تێچووه گشتییه‌كانی تر خه‌رج بكه‌ن، ئه‌میش وایكردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر قورس له‌سه‌ر شانی بازرگان و سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كۆمپانیاكان بوه‌ستێته‌وه و دواتر به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه قورسه نه‌گرن و مایه‌پووچبوونی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سو‌و له بانكه‌كان به گشتی و بانكی فیدڕاڵی به تایبه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی دراو له بازاڕ هه‌یه، جاران ڕێژه‌ی سو‌و بریتی بوو له 1% به‌ڵام ئێسته بۆ 5% به‌رزبووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ كه ڕێژه‌ی سوود بۆ 20% به‌رز ببێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه له حاڵه‌تێكی له‌مجۆره‌یش زۆربه‌ی سه‌رمایه‌داران بوێری ئه‌وه‌یان نییه به‌و بڕه زۆره‌ی سو‌و قه‌رز له بانكه‌كان بكه‌ن، به تایبه‌تیش كه چه‌ندان بانكی زه‌به‌لاح له ماوه‌ی ڕابردوو كێشه‌ی داراییان بۆ دروست بوو و بانكه تایبه‌ته‌كان به‌وهۆیه‌وه به‌رده‌وام ڕێژه‌ی سو‌و به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و سووه‌ی له ئه‌نجامی قه‌رزدان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، بتوانن قازانجی زۆرتر كۆ بكه‌نه‌وه و پاره‌ی زیاتریان ده‌ست بكه‌وێ و به‌ر له هه‌ره‌سی بانكه‌كانیان بگرن.
دیوێكی تری كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری كۆمپانیاكان له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ته‌نگژه‌ی كۆرۆناوه و وه‌ستانی كاره‌كانیان، قه‌رزی گه‌وره‌یان له بانكه‌كان كردووه، كاتێكیش بانكه‌كان ڕێژه‌ی سو‌و به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه سه‌رجه‌می به زیان بۆ سه‌ر سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌شكێته‌وه و ده‌رفه‌تی كه‌م له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكان ده‌بێت، كه له دوای ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا دووباره بكه‌ونه‌وه سه‌ر پێی خۆیان، كه‌چی ئێسته باری سه‌رشانیان به سو‌و و قه‌رزكردن قورس‌تر ده‌بێت، به‌رگه‌گرتنی ئه‌و دۆخه بۆ زۆرێك له كۆمپانیاكان كارێكی یه‌كجار قورسه، به‌وهۆیه‌وه مایه‌پووچبوونی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.