ڕۆژنامه‌ی
ئازڤیستیای ڕووی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕێككه‌وتنی دانه‌وێڵه له نێوان ڕووسیا و توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه له‌لایه‌كه‌وه به‌رده‌وامبوون له پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كه و جێبه‌جێكردنی سوودی گه‌وره به ئاسایشی خۆراك له جیهان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕیككه‌وتنه‌كه له‌و چركه‌ساته‌ی ئێسته توركیا تێیدایه و ئه‌ردۆغان و ڕكابه‌ره‌كه‌ی خۆیان بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كه‌ن، دۆخه‌كه له ڕووی سیاسییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌شكێته‌وه و چانسی زیاتری ده‌بێ بۆ بردنه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن.
ڕووسیا به فه‌رمی ئاشكرای كرد، كه به ڕه‌زامه‌ندی توركیا ڕێككه‌وتنی دانه‌وێڵه له نێوان ئه‌نكه‌ره و مۆسكۆ بۆ ماوه‌ی دوو مانگی تر درێژكراوه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌یشدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا سوپاسی ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیای كردووه، به‌هۆی پشتیوانیكردن و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نكه‌ره له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه و هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕووسیا له‌وباره‌وه گره‌نتی له توركیا وه‌رگرتووه، كه بێ هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره و دواخستنێك توركیا ڕێ به ده‌رچوونی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ڕووسیا ده‌دات، كه گه‌نم و دانه‌وێڵه له به‌نده‌ره‌كانی نیكۆلاییڤ و ئۆلیڤیای ئۆكراینا به‌ره‌و ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌وێوه‌یش بۆ وڵاتانی تری جیهان ده‌دات.
له‌وباره‌وه ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ كردارن نه‌گ گوتار و قسه‌كردن، ئه‌مه هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ گه‌ره‌نتیكردنی ئاسایشی خۆراك له جیهان و یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین پێویستیان به گه‌نم و دانه‌وێڵه هه‌یه و ڕووبه‌ڕووی برسیه‌تی و كێشه‌ی گه‌وره له ده‌سته‌به‌ركردنی خۆراك بوونه‌ته‌وه.
سێرگی ئۆردزۆنیكیدزه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری جنێڤی سویسڕا ڕای گه‌یاند، كه مامه‌ڵه‌كردن به دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ئیسته‌نبۆل بووه كه له نێوان توركیا و ڕووسیا واژووی له‌سه‌ركراوه، درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یش سوود به زۆر وڵاتی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت، به تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌فریقا و ئاسیا كه پێویستی زۆریان به گه‌نم و دانه‌وێڵه هه‌یه، زۆر به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئیسته‌نبۆلیان ده‌دات، تا دانه‌وێڵه‌ی به‌رده‌وام و پێویستیان پێ بگات.
ڤاسیلی نیبینزیا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه ڕێژه‌ی 3%ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا بۆ وڵاتانی زۆر هه‌ژار ده‌ڕوات، كه له دۆخێكی سه‌ختدان و 40%ی تریشی له ئۆكرایناوه به ڕێی ده‌ریا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی تری گه‌شه‌سه‌ندووی جیهان ده‌گات. ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش كه دانه‌وێڵه‌ی پێ هه‌نارده ده‌كرێت، له‌سه‌ر داوا و خواست و ده‌سپێشخه‌ری و سه‌رپه‌رشتی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرشی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه.
گه‌یشتنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ڕووسیا بۆ وڵاتانی تری جیهان، تا ئێسته له‌به‌رده‌م دۆخێكی قورسدایه
زیاتر گوتی، گه‌یشتنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ڕووسیا بۆ وڵاتانی تری جیهان، تا ئێسته له‌به‌رده‌م دۆخێكی قورسدایه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه وڵاتان خستوویانه‌ته سه‌ر ڕووسیاوه، به تایبه‌تیش ئه‌و سزایانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر بانكی رووسیلخزبانكی ڕووسی، كه تایبه‌ته به ده‌سته‌واره بازرگانییه‌كان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان له ڕووسیاوه بۆ وڵاتانی تری جیهان.
جۆخان سینكارا شاره‌زای توركی له‌باره‌ی دیوه سیاسییه‌كه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه له نێوان ڕووسیا و توركیا قسه‌ی كردووه و ئاماژه‌ی داوه، كه درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ دوو مانگی تر پێگه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن زیاتر ده‌كات و زۆرێك له شاره‌زایان و ناوه‌نده سیاسییه‌كانیش له‌وبڕوایه‌دان كه ئێسته دۆخی توركیا یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، ڕووسیا پشتیوانی بردنه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ده‌كات و وڵاتانی ڕۆژئاوایش به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له ده‌رچوون و بردنه‌وه‌ی كه‌مال كلیچدارئۆغلۆی ڕكابه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
ئه‌ندریه سوزدالتسیڤ جێگری ڕاگری زانكۆی ئابووری جیهان و كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه گوتی، درێژنه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕێككه‌وتنی دانه‌وێڵه له‌لایه‌ن ڕووسیاوه له‌گه‌ڵ توركیا، به واته‌ی ئه‌وه ده‌هات، كه مۆسكۆ گورزێكی كوشنده له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له سه‌روبه‌ندی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ده‌دات، كه بڕیاره له 28ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت. به پێچه‌وانه‌وه ڕازیبوونی ڕووسیا به درێژكردنه‌وه‌ی پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌ردۆغان و متمانه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانێ بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن سوودی گه‌وره له ئه‌نجامی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ببینێت. یه‌كشه‌می داهاتوویش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هاوكارییه‌ی مۆسكۆ بۆ ئه‌ردۆغان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ و بۆ ئێواره‌كه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان یه‌كلایی ده‌بنه‌وه.