مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له په‌رله‌مان له گفتوگۆی به‌رده‌وامدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی و لایه‌نه‌كانی تر به‌رده‌وام له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و دیداره سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان و دیداری نێرده‌ی وڵاتان، دووپات‌مان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنی په‌رله‌مانی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن رابگه‌یه‌نێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوێك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و هه‌وڵ و كۆشش و ده‌ستپێشخه‌ری و گفتوگۆكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی یاسایی خۆی له‌مساڵدا، چیتر كات به فیرۆ نه‌دان و رێگری له‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن دروست ده‌كرێت، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ رای گشتی ناوخۆیی و عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی دیپلۆماسی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان، روونده‌كه‌ینه‌وه:
1. پارتیمان به كردار و به بڕواوه باوه‌ڕی قوڵی به پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و گه‌ل به سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات له رێگای هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌رد ده‌زانێت. وتاری سه‌رۆك بارزانی له نه‌ورۆزی ١٩٩١ له كۆیه كه تیایدا جه‌نابیان به ڕوونی داوای دامه‌زراندنی حوكمی قانون و هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و گۆڕینی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگیڕی بۆ شه‌رعیه‌تی یاسایی، بناغه‌ی هه‌ڵوێست و كۆششی پارتیمان بووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه به شانازیه‌وه به‌ر له سێ رۆژ ٣١ ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ری.
2. ده‌بوو هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ر له ٦/١١/٢٠٢٢ ئه‌نجامبدرایه‌و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه رێزدار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌رسومی هه‌رێمی له ساڵی ٢٠٢٢دا، به‌رله ته‌واو بوونی واده‌ی یاسایی په‌رله‌مان، رۆژی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد. فراكسیۆنی پارتیمان له په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی ٣/١١/٢٠٢١ وه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششی په‌رله‌مانی و یاسایی و سیاسی خۆی خستبووه گه‌ر، تاوه‌كو سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ئاماده‌كاری بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بكه‌ن. هه‌رله پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ساڵی ٢٠٢٢ له كاتی خۆیدا بكرێ، پارتیمان ره‌زامه‌ند بوو كۆمسیۆن به هه‌مان پێكهاته‌ی خۆی متمانه‌ی پێ بدرێته‌وه‌و دوو پۆسته به‌تاڵه‌كه‌ی كۆمسیۆن پڕ بكرێته‌وه. به‌داخه‌وه فراكسیۆنه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و به ناچاری، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری فراكسیۆنه‌كان به‌رله ٦/١١/٢٠٢٢، به یاسای ژماره (١٢)ی ٢٠٢٢ له دانیشتنی ئاسایی ژماره (١١)ی رۆژی ٩ی١٠ی٢٠٢٢، یاسای به‌رده‌وامیی خولی پێنجه‌م تا ٣١ی ١٢ی ٢٠٢٣ ده‌نگی له‌سه‌ردرا. هه‌ر له‌م یاسای ژماره (١٢)دا به‌ڕوونی هاتووه كه پێویسته په‌رله‌مان هه‌نگاو بنێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ساڵی ٢٠٢٣.
3. له پێناوی ئه‌وه‌ی له ٢٠٢٣ دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، له كۆبوونه‌وه‌ی ١٨ی١ی٢٠٢٣ ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان، له راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ڵوێستی پارتیمان راگه‌یه‌ندرا به‌وه‌ی پارتیمان ره‌زامه‌نده هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه‌و داواكاری و پێشنیازی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له بابه‌تی فره‌بازنه‌یی، تۆماری بایۆمه‌تری عێراق كه هه‌ڵبژاردنی ١٠ی ١٠ی٢٠٢١ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی پێكرا، سود وه‌رگرتن له ئاماره‌كانی عێراق بكرێنه بنه‌مای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن. له مانگی ١و٢ی ئه‌مساڵ چه‌ندین جار هه‌ڤاڵانمان له په‌رله‌مان هه‌وڵیاندا دانیشتنی نائاسایی بكرێ بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژارن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جددیه‌ت له هه‌ندێ لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌بینرا بۆ سازدانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی په‌رله‌مان.
4. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی خولی پێنجه‌م له ١ی٣ی٢٠٢٣، فراكسیۆنی پارتیمان پێشنیازی یاسای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه رێگری كرا له‌وه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ خوێندنه‌وه‌ی پێشنیازه یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن ئه‌نجامبدرێ.
5. مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان و هه‌ڤاڵانمان له په‌رله‌مان له گفتوگۆی به‌رده‌وامدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی و لایه‌نه‌كانی دیكه به‌رده‌وام له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و دیداره سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان و دیداری نێرده‌ی وڵاتان، جه‌ختمان له‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنی په‌رله‌مانی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن رابگه‌یه‌نێت و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بكرێ بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن كه پێشنیازی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ و به‌شێك له پێكهاته‌كان بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاماده‌ییه بۆ راگه‌یاندنی دانیشتن بۆ بابه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌بینرا.
6. سه‌باره‌ت به پێكهاته‌كان، هه‌رله سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی پارتیمان روون و ئاشكرا بووه به‌وه‌ی، هه‌رێمی كوردستان نیشتیمانی ته‌واوی رۆڵه‌كانیه‌تی به جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌ب. سه‌باره‌ت به نوێنه‌رایه‌تییان له په‌رله‌مان، یه‌ك له شانازییه گه‌وره‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌و نابێ پاشه‌كشه‌ی لێ بكرێ. بۆ كورسی پێكهاته‌كان به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌وه كردۆته‌وه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان خۆیان بڕیار بده‌ن و هه‌رجۆره بڕیارێك له خۆیانه‌وه بێت، پارتیمان پێی رازی ده‌بێت. نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ یۆنامی و راپۆرتی یۆنامی له‌سه‌ر دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان له مانگی (٢)ی ٢٠٢٣ روون و ئاشكرا بوو كه ٩٥٪ ی پێكهاته‌كان ده‌یانه‌وێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان، هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه بێت. دواتر له‌سه‌ر داوای پارتیمان و یه‌كێتی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یۆنامی، له رۆژی ١٣ی٣ی٢٠٢٣ له ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته‌كان كۆبوونه‌وه‌و به پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كه دیسانه‌وه ٩٥٪ ی پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان، هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه بێت، به‌شێكیان داوایان كرد بوو تۆماری ده‌نگده‌ری خۆیان هه‌بێ و له ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگ به
پێكهاته نه‌درێ و پارتیمان وێڕای ڕێزگرتن له ئیراده‌ی پێكهاته‌كان، له لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌ر پێشنیار و سه‌رنج و گۆرانێك له شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان هه‌بێت، پشتیوانیان ده‌بێت.
7. پارتیمان رژدو سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه له هه‌مانكاتدا جێگری سه‌رۆكی پارتیمانه به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (٩٠) له ٢٦/٣/٢٠٢٣ واژۆی كرد‌و رۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٣ ی وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی دیاری كرد. هه‌روه‌ها له لایه‌ن رێزدار كاك مسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له هه‌مانكاتدا جێگری سه‌رۆكی پارتیمانه به فه‌رمانی ژماره (١٤٧٢) له رۆژی ١٦ی ٤ی ٢٠٢٣، سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردن بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
8. به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كان و پسپۆڕانی بواری هه‌ڵبژاردن له یۆنامی، به‌رده‌وام جه‌ختیان له پابه‌ندبوون به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا كردۆته‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا وه‌ك هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشكرای پارتیمان له هه‌موو بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ٤ بازنه‌یی، تۆماری بایۆمه‌تری عێراق، ئاماره‌كانی عێراق بۆ دابه‌شكردنی كورسیه‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكان، هه‌موو ئاماده‌یی و هه‌نگاوه پێویستیه‌كانیان ناوه.
ئێستاش كه كه‌متر له شه‌ش مانگی ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ١٨/١١/٢٠٢٣، پارتیمان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه به‌رێزه‌كان به‌كردار، نه‌ك ته‌نها به لێداون، هه‌نگاوی كرداری بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن بنێن و له‌م رووه‌وه، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستا داوا ده‌كه‌ین:
1. په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركی یاسایی خۆی ئه‌نجام بدات بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و سه‌رجه‌م پێشنیازه یاسا پێشكه‌شكراوه‌كان له لایه‌ن پارتیمان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش، بخرێنه به‌رنامه‌ی كار‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ بكرێ و خه‌سڵه‌تی به په‌له‌یان پێ بدرێ و رێككه‌وتنی به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ٤ بازنه‌یی و تۆماری بایۆمه‌تری و به‌كارهێنانی ئاماره‌كانی عێراق و خواستی پێكهاته‌كان بۆ تۆماری تایبه‌تی خۆیان بكرێنه بنه‌ما بۆ راپۆرتی هاوبه‌شی فراكسیۆنه‌كان تاوه‌كو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و پێكه‌وه ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێ له زووترین كات.
2. داوا له‌سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی وڵاتان و یۆنامی ده‌كه‌ین هاوكاری ئه‌م پرۆسه‌یه بن و هه‌ڵوێستی پارتیمان له‌به‌رچاوبێت و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه دروست ده‌كات له هه‌ڵوێستی دژه دیموكراسی و دژه هه‌ڵبژاردن ئاگادار بكرێنه‌وه.
3. داوامان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كانه، پاڵپشت و هاوكاری راسته‌قینه‌ی سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه دیموكراسیه‌بن.
4. ده‌ستخوشی و پێزانینمان هه‌یه بۆ هه‌وڵ و هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی پارتیمان له په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و فراكسیۆنه به‌رێزه‌كانی دیكه بۆ ده‌نگدان و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دانیشتنی ئه‌مرۆ ٢٢ ی ٥ ی ٢٠٢٣.
5. فراكسیۆنی پارتیمان له په‌رله‌مانی كوردستان راده‌سپێرین بۆ به‌رده‌وامی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی په‌رله‌مانییان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ل فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٢ـی ٥ـی ٢٠٢٣