ئاسۆشێتدپرێسی ئه‌مه‌ریكی به پشتبه‌ستن به كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی مانگی ده‌ستكرد، ده‌یسه‌لمێنێت ئێران له چیاكانی نزیك بنكه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز له ناوه‌ندی ئێران، خه‌ریكی لێدانی تونێل و هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازییه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه كه شوێنی ئه‌و دامه‌زراوانه، ئه‌وه‌نده قووڵه كه ته‌نانه‌ت به‌هێزترین بۆمبه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ناتوانن زیانیان پێ بگه‌یه‌نن.
ئه‌و هه‌وڵه نوێیانه‌ی رژێمی ئیسلامی له كاتێكدا ده‌كرێن، رۆژئاوا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌وه بگرێ ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناوكی و سه‌رجه‌م دانوستانه‌كانیش شكستیان هێناوه.
كلسی داونپۆرت لێكۆڵه‌ری بواری ناوكی له ئه‌نجوومه‌نی كۆنترۆڵی چه‌ك له واشنتن، هه‌بوونی ئه‌و دامه‌زراوه نوێیانه وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك ده‌بینێ كه ئه‌گه‌ری زۆره ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئێران ده‌رفه‌تێكی كه‌می له به‌رده‌ستدا ماوه تا به بۆمبی ناوكی بگات، ئه‌گه‌ری په‌ره‌پێدانی پلانی ناوكی به بێ تێپه‌ڕین له هێڵی سووری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل زۆر لاوازه، بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێك له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌و یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌ش كه تا ئه‌م ساته له ئێران كۆگه كراوه، ده‌كرێ به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م پێنج بۆمبی ناوكی پێ به‌رهه‌م بهێنرێت.
دامه‌زراندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه رێك پێنج ساڵ دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ناوكی هاته ده‌ره‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئێران ده‌یتوانی ته‌نیا به رێژه‌ی 3.67% یۆرانیۆم بپیتێنێت و به‌گشتی وڵاته‌كه بۆی نه‌بوو له 300 كیلۆگرام زیاتری له‌و ماده‌یه هه‌بێت.
له دوای ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ناوكی، ئێران رێژه‌ی پیتاندنی بۆ 60% به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌و یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌ش كه تا ئه‌م ساته له ئێران كۆگه كراوه، ده‌كرێ به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م پێنج بۆمبی ناوكی پێ به‌رهه‌م بهێنرێت.
بی بی سی بڵاوی كرده‌وه، كۆشكی سپی له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاسۆشێتدپرێسدا گوتوویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا رێی دیپلۆماسی و دانوستان به باشترین رێچاره داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌وه بگرێ ئێران ده‌ستی به بۆمبی ناوكی بگات، هه‌رچه‌نده جۆ بایدن بژارده‌كانی تریشی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.