توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی نۆتینگام ترێنت له به‌ریتانیا ئه‌نجام درا، ئاشكرای كردووه به‌شێك له به‌كتریاكانی ناو ڕیخۆڵه كه پێیان ده‌گوترێت ژه‌هری ناوه‌وه، ده‌توانن دزه بكه‌نه ناو خوێن و زیان به خانه چه‌ورییه‌كان بگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له "
جه‌زیره" بڵاو كراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران ده‌ڵێن؛ ئه‌و زانیارییانه‌ی دۆزیومانه‌ته‌وه، یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ژه‌هره ناوه‌كییه‌كان، ڕه‌نگه به‌شداربن له زیادكردنی كێش و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه پێوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك جۆری دووه‌می شه‌كره.
خانه چه‌ورییه سپییه‌كانی كه‌سانی قه‌ڵه‌و، كه‌متر ده‌گۆڕێن بۆ خانه‌ی چه‌وری قاوه‌یی
بۆ زانینی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه، توێژه‌ران هه‌ستان به پشكنینی دوو جۆر خانه‌ی چه‌وری، ئه‌ویش خانه چه‌ورییه سپییه‌كان كه وزه هه‌ڵده‌گرن، خانه چه‌ورییه قاوه‌ییه‌كان كه وزه به‌كار ده‌هێنن و پێوه‌ندییان به چالاكی میتابۆلیكه‌وه (گۆڕینی خۆراك بۆ وزه) هه‌یه، ئامانجیان تێگه‌یشتن بوو له ڕۆڵی ژه‌هره‌كانی ناوه‌وه له زیادكردنی مه‌ترسیی قه‌ڵه‌وی و جۆری دووه‌می شه‌كره.
توێژه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه خانه چه‌ورییه سپییه‌كانی كه‌سانی قه‌ڵه‌و، كه‌متر ده‌گۆڕێن بۆ خانه‌ی چه‌وری قاوه‌یی به‌راورد به كه‌سانی بێ چه‌وری، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ژه‌هری ناوه‌وه له خوێنی كه‌سی قه‌ڵه‌ودا.
مارك كریستیان نووسه‌ری سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: "میكرۆبه‌كانی ناو ڕیخۆڵه كه ده‌چنه ناو خوێنه‌وه، كاركردنی ئاسایی خانه چه‌ورییه‌كان و چالاكییه‌كانی گۆڕانكاری خۆراك بۆ وزه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌میش له‌گه‌ڵ زیادبوونی كێشدا توندتر ده‌بێته‌وه، به‌شداره له زیادبوونی مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره".