ڕه‌نگه باوه‌ڕ به‌وه نه‌كه‌یت كه بوونه‌وه‌رێك له‌سه‌ر ڕووخسارت ده‌ژی، ئه‌مه وه‌ك دیمه‌نێكی ترسناكی فیلمه‌كان بیر لێ بكه‌یه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره ورده‌ی كه به گه‌نه‌ی دیمۆدێكس ناسراوه، جۆریكه له زینده‌وه‌ره ورده‌كان و هه‌شتپێی هه‌یه، زۆر ڕاسته‌قینه‌ن و له‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌ماندا ده‌ژین.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، د. سكۆت واڵته‌ر پسپۆڕی پێست ده‌ڵێت: "دیمۆدێكس له كونیله‌كانی سه‌ر ڕووخسار ده‌ژی، خۆراك له‌و چه‌ورییه وه‌رده‌گرێت كه پێست له كاتی خه‌وتندا ده‌ریده‌دات" .
هه‌وكردنی فۆلیكولی folliculitis واته هه‌وكردنی كونیله‌كانی موو
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دیمۆدێكس شوێنێك له‌ناو كونیله‌كانی پێست ده‌دۆزێته‌وه بۆ دانانی هێلكه‌كانی، ئه‌مه‌ش واته نه‌وه‌ی داهاتوو لێیه‌وه زاوزێ ده‌كات و ڕوو له زیادبوونی ده‌كات".
د. واڵته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م گه‌نه‌یه هیچ زیانێكی نییه، به‌ڵام گرنگینه‌دان به پاكوخاوێنی پێستی ڕووخسار، ڕه‌نگه ببێته هۆی دروستبوونی كێشه‌كانی پێست وه‌ك هه‌وكردنی فۆلیكولی folliculitis واته هه‌وكردنی كونیله‌كانی موو، كه له‌وانه‌یه به‌هۆی كه‌می به‌رگری له‌شه‌وه ڕوو بدات.
نیشانه‌كانی هه‌وكردنی فۆلیكولیتیس بریتین له:
هه‌ستكردن به سووتانه‌وه‌ی پێست.
خوران.
دروستبوونی چینێكی سپی وه‌ك چڵك و پیسی له‌سه‌ر پێست.
سووربوونه‌وه.
شه‌قبوونی پیست، له‌وانه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌كزیما بێت.
هه‌ستیاربوونی پێست.
خورانی چاو.
كه‌وتنی برژانگ.
ئه‌ستووربوونی پێڵووی چاو.
چاره‌سه‌ری بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی ده‌موچاو به به‌رده‌وامی و به‌كارهێنانی ده‌رمانی جۆراوجۆر بۆ كوشتنی گه‌نه‌كان.