وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا رای گه‌یاندووه، وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه فڕۆكه‌ی "ئێف 16" بگه‌یه‌نینه ئۆكراینا تا بتوانێ بارگری له خاكه‌كه‌ی له دژی داگیركاریی رووسیا بكات. كۆمیسیاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپایش گوتوویه‌تی، ئێسته وڵاتانی ئه‌وروپا خه‌ریكی راهێنانن به فڕۆكه‌وانه‌كانی ئۆكراینا له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی "ئێف 16".
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بۆریس بیستۆریۆس باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن فڕۆكه‌ی "ئێف 16" بگه‌یه‌ننه ئۆكراینا، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا خۆی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌كه‌ی نییه، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتیی ئۆكراینا، به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كرێملین ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، ئه‌و پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی رۆژئاوا بۆ ئۆكراینا، هیچی له گۆڕه‌پانی جه‌نگ نه‌گۆڕیوه، وه‌ك له به‌ره‌كانی پێشه‌وه ده‌بینرێت.
دمێتری بیسكۆڤ گوته‌بێژی كرێملین بۆ رۆژنامه‌نووسانی گوت، پاڵپشتیی ئۆكراینا به فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتوو له جۆری "ئیف 16"، مه‌ترسییه‌كی روون و رژده، به‌ڵام كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕ نابێت.
هه‌روه‌ها كۆمیسیاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا جۆزیپ بۆریل دووپاتی كردووه‌ته‌وه، چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی ئێسته خه‌ریكی راهێنانن به فڕۆكه‌وانه ئۆكراینییه‌كان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی "ئێف 16"، له‌ناویاندا پۆڵه‌ندا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌وروپا له برۆكسل زیاتر گوتوویه‌تی، له‌م قۆناغه‌دا پاڵپشتیی سه‌بازی بۆ ئۆكراینا زۆر پێویسته، بۆیه ئێسته ده‌رگه كراوه‌یه تا فڕۆكه‌ی "ئێف 16" بگه‌یه‌نرێته ئۆكراینا.
دواتر ئه‌وه‌شی گوت كه تا ئێسته یه‌كێتیی ئه‌وروپا، زیاتر له 10 ملیار یۆرۆی بۆ پاڵپشتیی ئۆكراینا ته‌رخان كردووه، به‌رده‌وامیش ده‌بین.