پزیشكێكی سووری بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی، په‌نای بردووه‌ته به‌ر به‌كارهێنانی هه‌نگ، له ڕێی پێوه‌دانیان به نه‌خۆشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
به‌گوێره‌ی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، به‌هۆی زۆری تێچووی چاره‌سه‌ركردن، خه‌ڵكی په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ژه‌هری هه‌نگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌سه‌ر سوودی ژه‌هری هه‌نگ له چاره‌سه‌ركردنی زۆر له نه‌خۆشییه‌كاندا، پزیشكێكی سووری به ناوی عیسام عۆده كه پسپۆڕه له چاره‌سه‌ركردن به ژه‌هری هه‌نگ، له ساڵی 2015ه‌وه له كلینیكه‌كه‌ی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، ده‌ستی كرد به چاره‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی پێوەدانی هه‌نگه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشه‌كانی دابین بكات.
عۆده گوتی، "له‌گه‌ڵ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه، ئێمه به‌شدارییه‌كی نایابی خه‌ڵك ده‌بینین، ئه‌میش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كلینیكه‌كه فراوانتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیی ته‌واو بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ین."
د. عۆده هه‌نگ به‌كار ده‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی تووشبوو به ئێسكه‌له‌رۆسیس Multiple Sclerosis و كێشه‌كانی پێست و هه‌وكردنی ده‌مار و ڕۆماتیزم و نه‌خۆشییه‌كانی تر.
چاره‌سه‌ركردن له ڕێی هه‌نگه‌وه، ئاماژه‌یه بۆ به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی شانه هه‌نگه‌كان و به گشتی به به‌شێك له پزیشكی ته‌قلیدی یان جێگره‌وه داده‌نرێت، بۆ چه‌ندان سه‌ده له ناوچه جیاوازه‌كانی دنیا به‌كار ده‌هێنرێت.