فه‌له‌كناسان به به‌كارهێنانی ته‌له‌سكۆپی "جه‌یمس وێب"، گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر زه‌به‌لاحیان دۆزییه‌وه كه نزیكه‌ی 25 ملیۆن ساڵی ڕووناكی له زه‌وییه‌وه دووره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی "
به‌غدا توده‌ی" توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئه‌م گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه كه به GS-9209 ناسراوه، نزیكه‌ی 600 بۆ 800 ملیۆن ساڵ دوای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی دروستبوونی گه‌ردوون دروست بووه، كۆنترین گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه له جۆری خۆی كه تا ئێسته دۆزرابێته‌وه.
د. ئاده‌م كارنال توێژه‌ری سه‌ره‌كی له قوتابخانه‌ی فیزیا و فه‌له‌كناسی زانكۆی ئه‌دینبۆرگ گوتی: ته‌له‌سكۆپی جه‌یمس وێبی بۆشایی ئاسمان، پێشتر ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان زۆر زیاتر و زووتر له‌وه‌ی پێشبینیمان ده‌كرد، له ماوه‌ی یه‌كه‌م ملیار ساڵی مێژووی دروستبوونی گه‌ردووندا دروست بوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا؛ ئه‌م كاره یه‌كه‌مین تێڕوانینی وردمان پێ ده‌به‌خشێت له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ئه‌ستێرانه، له‌گه‌ڵ گرافیكی وردی مێژووی دروستبوونیان، ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ئێمه كونێكی ڕه‌شی زۆر گه‌وره‌ش له‌م گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌دا ده‌بینین كه پێی ده‌گوترێت، گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی بێده‌نگ (المجره الهادئه) .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 10 هێنده‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی حه‌له‌زۆنی Milky Way بچووكتره.