ماسیگرێكی ڕووسی وێنه‌ی ماسییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه خۆی له‌ناو یه‌كێك له ده‌ریاكان ڕاوی كردبوو، ماسییه‌كه شێوه‌یه‌كی ترسێنه‌ری هه‌بوو، بۆیه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام پشێوییه‌كی زۆری نایه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، ماسیگره‌كه به ناوی ڕۆمان فیدرۆتسۆڤه و وێنه‌ی ماسییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام دیار نه‌بوو كه ئه‌مه چ جۆره ماسییه‌كه، له وێنه‌كه‌دا ئه‌وه دیاربوو كه ماسییه‌كه چاوی زۆر زەق ببوو، له‌شێكی درێژی هه‌بوو، هه‌ندێك ڕیخۆڵه‌ش له ده‌می ده‌رچووبوون.
فیدۆرتسۆڤی ماسیگر پێی وایه، جیاوازیی په‌ستان دوای ڕاكێشانی ماسییه‌كان له ژێر ئاوه‌وه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌م ڕیخۆڵانه له سكی ماسییه‌كه‌وه ده‌ربچن.
ڕۆمان ده‌ڵێت: "هه‌موو جۆره ماسییه‌ك به شێوازی خۆیان جوانن، ناتوانم بڵێم ترسناكه یان ناشیرینه'"
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، خه‌ڵك زۆر حه‌ز به بوونه‌وه‌ره ده‌ریاییه نائاساییه‌كان ده‌كه‌ن، پێموایه هۆكاری ئه‌م جه‌ماوه‌ریبوون و كاردانه‌وه‌ی بینینی وێنه‌ی ماسییه‌كه ئه‌وه‌یه، ده‌ریاوانێكی ئاسایی ده‌توانێ له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ره نائاساییه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ژیان ببێته‌وه .
ماسیگره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "خه‌ڵك ئه‌و بڕوایه‌یان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌ر گرتنێكدا، ئێمه نموونه‌ی ماسیی شێوه نائاسایی ده‌هێنین. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه دووره له حاڵه‌ته‌كه، ئه‌و ماسییه خۆی شتێكی ده‌گمه‌نه."