كۆمپانیای كوادریمی
ئیسرائیلی به‌م دواییه پرۆگرام و ئامێرێكی زیره‌كی بۆ هاككردنی مۆبایله‌كان دروست كردووه، كه زۆر پێشكه‌وتووتر و خێراتره له هاككردنی مۆبایلی ئایفۆن و سه‌رجه‌م مۆبایله‌كانی تر كه به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌یش، حكوومه‌تی ئیسرائیل كۆمپانیاكه‌ی داخست و پرۆگرامه‌كه‌یشی خستووه‌ته خزمه‌تی چالاكییه سیاسی و سیخوڕییه‌كانییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی دیپلۆماسی سیخوڕیكردن و زانیاری نهێنییه‌وه بتوانێ هه‌مووان بخاته ڕیزی خۆیه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو به‌رنامه‌ی پێگاسووس ئاشكرا بوو كه كۆمپانیای ئێن ئێس ئۆی ئیسرائیلی به‌رهه‌مهێنه‌ریه‌تی و به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین پرۆگرامه‌كانی هاككردن له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌ژمار كرا و چه‌ندان سه‌رۆك و سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتان ئه‌و پرۆگرامه له نێو مۆبایله‌كانیان دۆزرایه‌وه. ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو كه هه‌مووان ببوون به قوربانی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئیسرائیل و سیخورییان به‌سه‌ره‌وه كراوه، ئه‌مه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروست كرد و سه‌ركۆنه‌ی كۆمپانیاكه و ئیسرائیلیش كرا، به دڵنیاییه‌وه دوای ئاشكرابوونیشی پرۆگرام له دژی دروست ده‌كرێ، بۆیه ئیسرائیل ئێسته هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا، كه ئه‌و پرۆگرامه سیخوڕییانه‌ی كه دروستی ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشكرا نه‌بن و زانیاری‌یان له‌باره‌وه نه‌دركێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بێ هیچ كێشه و گرفتێك به ویستی خۆی سیخوری به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه بكات.
له‌و پێناوه‌یشدا كۆمپانیای كواردیم توانی پرۆگرام و ئامێرێكی زیره‌ك دروست بكات، كه بێ هیچ كلیك كردن و هیچ جووڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌كرێ به قوربانی، ئه‌و به‌رنامه ده‌توانێ بچێته نێو مۆبایله‌كه‌یه‌وه و جێگیر ببێت، نه‌ك ته‌نیا سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایلی كه‌سه‌كه‌وه ده‌كات، به‌ڵكو مۆبایله‌كه ده‌كات به ئامێرێكی سیخوڕیكردن و ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ریشی ڕوو ده‌دات، سه‌رجه‌می تۆمار ده‌كات و بۆ ئیسرائیل ده‌یگوێزێته‌وه. ئه‌و پرۆگرامه ناوی بلووسپیه‌ره و دوای ئه‌وه‌ی ورده ورده زانیاری له‌سه‌ر بڵاو ده‌بووه‌وه، ئیسرائیل به په‌له كه‌وته خۆی و كۆمپانیای كواردیمی داخست و هه‌موو زانیارییه‌كه‌یشی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه شارده‌وه.
پێشتر كۆمپانیاكه بازاڕكاری بۆ پرۆگرامه‌كه‌ی كردووه و ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری وڵاتان بكه‌وێته مامه‌ڵه و به نرخی خه‌یاڵی ئه‌و پرۆگرامه‌یان پێ بفرۆشێت، له‌و پێناوه‌یشدا ده‌سته‌واره و ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ شانشینی مه‌غریب واژوو كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل به ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و پرۆگرامه نوێیه‌ی زانیووه، له‌گه‌ڵ داخستنی كۆمپانیای كواردیم، ناپابه‌ندیه‌تی خۆیشی به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان كۆمپانیاكه و شانشینی مه‌غریب خسته‌ڕوو و ئاماده نه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پرۆگرامه‌ی كۆمپانیاكه به مه‌غریب بفرۆشێته‌وه.
له‌و كاته‌ی ئه‌وان خه‌ریكی كاركردنبوون، پرۆگرام و ئامێره زیره‌كه‌كه دروستكردنیان به كۆتایی گه‌یشتبوو
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه‌كان كه پێشتر له كۆمپانیای كوادریم كاریان كردووه، له‌و كاته‌ی ئه‌وان خه‌ریكی كاركردنبوون، پرۆگرام و ئامێره زیره‌كه‌كه دروستكردنیان به كۆتایی گه‌یشتبوو و تاقیكردنه‌وه‌یشیان له‌سه‌ر كرابوو و له هه‌موو ڕووێكه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو و هیچ گرفتێكی گه‌وره‌ی نه‌بوو، به‌ڵام دوای داخستنی كۆمپانیاكه و هاتنی حكوومه‌تی ئیسرائیل بۆ نێو دۆسیه‌ی ئه‌و كۆمپانیا و ئه‌و پرۆگرام و ئامێره‌ی كه په‌ره‌ی پێدابوو، هیچی زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نه‌ما و به حه‌شاردراوه‌ی هێلراوه‌ته‌وه، بۆیه به دوور نازانرێ حكوومه‌تی نه‌تانیاهۆ سوودی لێ وه‌ربگرێت، تا سیخوڕی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و پاشا و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی دنیا به گشتی و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆمپانیای كوادریم له ڕكابه‌ریدابوو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێن ئێس ئۆی خاوه‌نی پرۆگرامی پێگاسووس و ویستوویه‌تی كه كارێك بكات له پرۆگرامی پێگاسووس تایبه‌تمه‌ندی زۆر زیاتر بێت، له 2021یش توانی له ڕێی كورته‌نامه و نامه‌ی واتسئاپه‌وه مۆبایلی ئایفۆن هاك بكات و دواتریش چووه نێو سیسته‌می ئه‌ندرۆیده‌وه‌یش.
دونكا ئه‌ی كارباهل سه‌رۆكی تیمی ته‌كنیكی ڕێكخراوی ئامنستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئاشكرای كرد، ڕێگه‌كانی هاككردنی ئایفۆن و ئامێره‌كانی تر كه به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن، بریتی بوو له نامه و ئاڵ‌وگۆڕكردن، واته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بووه قوربانی ده‌بوو كرته له‌سه‌ر نامه‌یه‌ك بكات و بیخوێنێته‌وه و باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆمپانیای كوادریم كردوویه‌تی زۆر مه‌ترسیدارتره، چونكه هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی به گشتی و به تایبه‌تی مۆبایل كه به ئینته‌رنێته‌وه پێوه‌ست ببێت، ئه‌وا ده‌توانێ بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به هیچ هاوكارییه‌ك بێ له‌لایه‌ن كه‌سی قوربانییه‌وه ئامێره‌كه‌ی به ته‌واوی هاك بكات و بیخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. واته هه‌موو ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه به ڕێی وای فای به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه پێوه‌ست ده‌بن، له‌لایه‌ن ئه‌و پرۆگرام و به‌رنامه پێشكه‌وتووه‌ی كۆمپانیای كوادریم ده‌بن به قوربانی و هیچ كه‌س ناتوانێ ڕێگرییان لێ بكات.