وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، دوو پارچه شوێنه‌واری دزراوی وڵاته‌كه‌ی، له داواكری گشتیی نیویۆرك وه‌رگرتووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو پارچه شوێنه‌وارییه‌ی عێراق، له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه دزرابوون، له‌ڕێی داواكاری گشتیی نیویۆركه‌وه بۆ عێراق گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف كه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی، باڵوێزخانه‌ی كۆماری عێرق له واشنتن، ئه‌و دوو پارچه شوێنه‌وارییه‌ی له داواكاری گشتیی نیویۆرك وه‌رگرتووه.
ئەمە لە کاتێکدایە بە دەیان شوێنەواری تری عێراق و وڵاتانی تر لە مۆزەخانەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا بینراوە
سه‌حاف زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌و دوو پارچه شوێنه‌وارییه‌ی له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه له عێراق دزرابوون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چوار هه‌زار ساڵ پێش زایین. شوێنه‌واره‌كان دروست له كۆتایی 1990 دزراون.
له چه‌ند قۆناغێكی عێراقدا گرژیی دروست بووه و به‌هۆیه‌وه دزین و تاڵان له وڵاته‌كه‌دا دروست بووه، له قۆناغه‌كاندا زیاتر ئاماژه به جه‌نگی كه‌نداو له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان و هه‌روه‌ها جه‌نگی ئازادیی عێراق له 2003، به‌دوایدا هێرشی داعش له 2014 و داگیركردنی چه‌ند شار و شارۆكه‌ی وڵاته‌كه. هه‌موو ئه‌وانه وایانكرد له‌ناو تاڵانكارییه‌كاندا، ده‌ست بۆ دزینی شوێنه‌وار و وێرانكردنی ببرێت، بۆیه تا ئێسته‌یش زۆر شوێنه‌واری عێراق له وڵاتاندا ماون و بزر بوون.